ئەو پێنج وڵاتەی خۆش دەژین ئەمە خواردنەكانیانە

:: AM:11:27:11/10/2016 ‌
بەپێی توێژینەوەیەك لەسەر تەندروستیی وڵاتانی دنیا، دەركەوتووە خەڵكی پێنج وڵات، خۆشترین ژیانیان هەیە، چونكە پێكهاتەی خواردنەكانیان تەندروستە، ئەو پێنج وڵاتەش بریتین لە ئایسلەندا، سەنگافوورە، سوید، ئەندۆرا و بەریتانیا، بەڵام ئایا ئەو خواردنانە چین كە بەهۆیانەوە پێیان دەگوترێ "خۆش دەژین"؟.

مانگی ڕابردوو، گۆڤاری "لانیست"ی پزیشكی، توێژینەوەیەكی بەراودكاری لەسەر دۆخی تەندروستی خەڵك كرد كە هەموو دنیای گرتبووەوە، بە پشتبەستن بەو زانیاری و ئامارانەی دەستیان كەوت كە تێیدا ڕێژە نەخۆشی و جۆری نەخۆشی و رێژەی تەمەن و زۆر شتی تریشی تێدابوو، گەیشتنە ئەنجامێكی كۆتا.

لە دوا ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە كە 25 ساڵ پێوەی خەریك بوون (1990-2015) هێڵكاریی دیمۆگرافی باشترین پێنج وڵاتیان لە ڕووی تەندروستییەوە بۆ دەركەوت، ئەو وڵاتانە بوون كە پێشتر باس كران. ئەمانەی خوارەوەش جۆری خواردنی وڵاتەكانە بە گشتی:

پێنجەم: بەریتانیا
- بایەخی زۆر بە خواردنە وەرزییەكان دەدەن.
- سەوزە زۆر دەخۆن بەتایبەتی سەوزەكانی زستان، وەك چەوەندەر، گێزەر، كەلەرم.
- خواردنی قوتووبەند و دروستكراوەكان ناخۆن.

چوارەم: ئەندۆرا
- شەرابی سوور دەخۆنەوە كە پڕییەتی لە دژە ئۆكسان و نایەڵێ تووشی نەخۆشییەكان دڵ ببن.
- خواردی دەستكردنی ماڵەوە دەخۆن نەوەك چێشتخانە گشتییەكان.

سێیەم: سوید
- شیر و بەرهەمەكانی لە هەموو ژەمەكانیاندا هەیە.
- میوە زۆر دەخۆن.

دووەم: سەنگافوورە
- خواردنە گیایییەكان زۆر دەخۆن.
- بەهارات زۆر بەكار دەهێنن، بەتایبەتی زەنجەبیل و زەردەچەوە.

یەكەم: ئایسلەندا
- سیستەمی ژینگەی حكوومەت زۆر بەهێزە و نایەڵێ هیچ خواردنێكی بەسەرچوو یان زیانبەخش بچێتە وڵاتەكەیانەوە.
- ماسی زۆر دەخۆن بەتایبەتی سەلەموون.
- گەنمی سپی ناخۆن، یان گەنمی نەپاڵێوراوی بۆر یان جۆ دەخۆن.

وشە/ independent، كوردۆ شابان


وشە - كوردۆ شابان