خواردنی ترێی ڕەش لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت

:: PM:08:55:13/01/2018 ‌

ترێی ڕەش یەكێكە لە میوە زۆر بەسوود و بەتامەكان بۆ تەندروستی جەستە، بەهۆی ئەو پێكهاتە و مادەی بەسوودانەی، كە لە ترێی ڕەش دایە جەستە لە زۆر نەخۆشیی دەپارێزێت. 

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "food" دا بلاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی ترێی ڕەش دەكات و دەڵێت، توێژینەوە نوێكان دەریان خستووە، كە سوود و تایبەتمەندیەكانی ئەم میوەیە زۆرن بۆ پاراستنی تەندروستیت، لێرەدا باس لە چەند سوودێكی ترێی ڕەش دەكەن.

نەخۆشیەكانی دڵ: بە ھەمان شێوە دژە ئۆكسێنەری جۆری "پۆلیفینۆل" كە لەناو ئەم میوەیەدا ھەیە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و لوولەی خوێن كەم دەكاتەوە و توێژینەوە نوێكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە مادەی ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم  كە لەناو ترێی ڕەشدا بوونیان ھەیە مرۆڤ لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ دەپارێزێت، هەروەها لوولەكانی خوێن دەپارێزێت و ناهێڵێت بتەقن، چونكە كۆنترۆڵی بەرزی پەستانی خوێنیش دەكات.

شێرپەنجە: لەناو ئەم میوەیەدا پێكھاتەی دژە ئۆكسێنەری بەھێز وەك "فینۆل" ھەیە و ئەمەیش ڕێگری دەكات لە توشبوون بە چەندان جۆر لە شێرپەنجە وەك شێرپەنجەی "پەنكریاس و ڕیخۆڵە و دەم و منداڵدان و زراو و پرۆستات و قۆڵۆن".

شەكرە: لە توێژینەوەیەكدا ھاتووە، كە میوەی ترێی ڕەش وەك خۆراكێك بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە بەكاربھێنرێت و ئەو كەسانەیش، كە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەمیان ھەیە دەتوانن ترێ بۆ دابەزاندنی ئاستی شەكری ناو خوێنیان بەكاربھێنن .


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان