چۆن رێگە لەتبوونی كۆتایی تاڵەكانی قژ دەگری

:: PM:01:51:14/01/2018 ‌
كەرتبوونی كۆتای تاڵەكانی قژ بە چەندان ڕێگە چارەسەر دەكرێت، باوترینیان بەكارهێنانی كرێم و ئەو مادانەنن كە رێگە لە درووستبوونی ئەو لەتبوونە دەگرن، بەڵام ئەمانە چارەسەری كاتین و هەمیشەیی نین، بڕینی قژ تاكە ڕێگەیە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە و كۆمەڵێك چارەسەری تری سروشتی هەن، كە زۆر گرنگن و بەسوودن لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەدەین.

یەكەم:دۆزینەوەی هۆكاری لەتبوونی كۆتایی تاڵەكانی قژ، یەكەم شت پێویستە بزانرێت، ئەوەیە كە بەهۆی چییەوە كۆتایی تاڵەكانی قژتان تووشی لەتبوون هاتووە، بێگومان زۆر هۆكار هەن وەكو بەكارهێنانی ئامێرە كارەبایییەكان بۆ رێكخستنی قژ، بیگومان گەرمی زۆر پرۆتینی قژ لەناو دەبات و بەمەش كۆتای قژ تووشی لەتبوون دەكات، جیا لەوەیش بەكارهێنانی مادە كیمیایییەكان بۆ ڕەنگ كردنی قژ هۆكارێكی ترە بۆ دروستبوونی كەرتبوونی قژ.

دووەم: هەڵبژاردنی شانەی قژ، بەكارهێنانی شانە كاریگەریەكی زۆری لەسەر قژ هەیە، چونكە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بەر قژ دەكەوێت، ئەگەر لە مادەیەكی تەندروست دروست نەكرابێت، ئەوا زیان بە تەندروستی قژ دەگەیەنێت.

سێیەم: بە هەوای ئاسایی قژت وشك بكەوە، ئەگەر ڕێگە بە قژت بدەیت، بەشێوەیەكی هێواش وشك ببێتەوە، بەبێ‌ بەكارهێنانی هیچ ئامێرێكی كارەبایی، ئەوا باشترین ڕێگەیە بۆ پاراستنی قژ لە دروستبوونی كەرتبوون و پارێزگاری لە رۆنی سروشتی قژ دەكات.

چوارەم: بەكارهێنانی ئاوی سارد، خۆشووشتن بە ئاوی سارد، هەر تەنیا بۆ پێست گرنگە نییە، بەڵكوو سوودێكی زۆری هەیە، بۆ قژ و ڕێگە لە پچرانی تاڵەكانی دەگرێت و جیری تاڵەكان زیاد دەكات و بەمەش بەدوور دەبن لە پچران و لەتبوونی قژ.

سەرچاوە/ wellnessbin



وشە - ئاوات ئازاد