تێكەڵەی زەیتی گوێزهیند و هەنگوین بۆچی باشە؟

:: PM:03:14:14/01/2018 ‌
زۆرن ئەو كەسانەی بۆ جوانكردنی پێست و تەندروستیان پشت بە ڕێگە سروشتییەكان دەبەستن، بەڵام زۆر جار گیراوەی هەڵە بۆ مەبەستی جیا جیا بەكاردەهێنن، شارەزایان ئەمجارە ل تێكەڵەی گوێز هیند و هەنگوین سێ بەكارهێنانی گرنگ و سروشتی دەخەنەڕوو، گرنگە ئێوەش بیزانن و سوودی لێ وەرگرن.

تێكەڵەی زەیتی گوێز هیند و هەنگوین زۆر بەهێزە، بەشێوەیەكی زانستی سەلمێنراوە كە زۆر سوود دەگەیەنێت، بۆیە دەتوانن بەم شێوازانەی خوارەوە بەكاری بهێنن:
یەكەم: هەڵمژینی تێكەڵەی زەیتی گوێز هیند و هەنگوین لە گەرماودا، زیادكردنی زەیتی گوێز هیند و هەنگوین بۆ ئاوی گەرماو یارمەتی باشكردنی پێست دەدات و شێداری دەكاتەوە و بۆ بۆن خۆش كردنیشی دەتوانن چەند دڵۆپێك زەیتی بۆندار بكەنە ئاوەكەوە، ئەمە لە زۆر كێشەی تەندروستی پێست ڕزگارتان دەكات.

دووەم: بەكارهێنانی هەنگوین لەگەڵ زەیتی گوێز هیند و تێكەڵ كردنی لەگەڵ ئاوی لیمۆ گیراوەیەكی تەندروستی لێ دروست دەبێ، بە چارەسەرێكی زۆر باش و بەهێز دادەنرێ، بۆ نەهێشتنی كۆكە و بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە و باش كردنی سیستەمی هەناسەدانیش زۆر بەسوودە.

بۆ ئامادەكردنی ئەو گیراوەیە پێویستە سێ كەوچك ئاوی لیمۆ و دوو كەوچك زەیتی گوێز هیند و چارەكی كوپێك هەنگوین بهێنن،  دواتر هەنگوین و لیمۆكە تێكەڵی یەكتر بكەن و زەیتی گوێز هیندەكەیش تۆزێك گەرم بكەن تا دەتوێتەوە، ئینجا بەسەر تێكەڵەی هەنگوین و لیمۆكەی دا بكەن، چەند خولەكێك وازی لێ بهێنن، ئنجا گیراوەكە بكەنە پەرداخێكەوە و ڕۆژانە دوو كەوچكی چای لێ بخۆنەوە.

سێیەم: ماسكی هەنگوین و گوێز هیند بۆ نەرمكردنەوەی پێست
كەوچكێكی چا زەیتی گوێز هیند و كەوچكێكیش هەنگوین ئامادە بكەن و ئنجا هەردوو پێكهاتەكە تێكەڵی یەكتر بكەن، پاشان لە پێست و مل و دەستەكانتانی بدەن، پێویستە بەلایەنی كەم 20 خولەك بە پێست بمێنێتەوە، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆن


سەرچاوە/1mhealthtips



وشە - ئاوات ئازاد