ڕێگەكانی دووركەوتنەوە لە تووشبون بە شێرپەنجەی منداڵدان

:: PM:02:34:15/01/2018 ‌
شێرپەنجەی منداڵدان لە ڕیزی یەكەمی هۆكارەكانی مردنی ژنانە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەم جۆرەی شێرپەنجە، بە یەكێك لە جۆرە مەترسیدارەكانی شێرپەنجە دادەنرێ و زۆر بەخێرایی گەشە دەكات و بۆ كەم كردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بەم نەخۆشییە، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگرنەبەر.

یەكەم:واز لە جگەرەكێشان بهێنە، یەكێك لە هۆكارەكانی تووش بوونی نەخۆشییەكانی دڵ و كۆئەندامی هەناسە كێشانی جگەرەیە لە هەمان كاتدا كار دەكاتە سەر نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵدان، ئەو كەسانەی كە جگەرە كێش نین و تووش بووی ئەم نەخۆشییەن زیاتر بەرەنگاری نەخۆشییەكە دەبنەوە و بەرگریان زیاترە.

دووەم: خواردنی خۆراكی تەندروست، هەڵبژاردنی ژەمێكی دەوڵەمەند بە میوە و سەوزە  یارمەتی لەش دەدات، دژی نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی بوونی ڕێژەی زۆری دژە ئۆكسید لە پێكهاتەكانیان، هاوكات یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی شێرپەنجەی منداڵدان دەكات وە سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات،  ڕێگەیش لە هەوكردنی لەش دەگرێت.

سێیەم:كێشی نموونەییت بپارێزە، هەموومان دەزانین  كێشی زیاد چەندان كاردانەوە لەسەر لەش دروست دەكات. وەكو كەمكردنەوەی متمانە بەخۆبوون، نەخۆشی جومگە، شەكرە و قەڵەوی. لەگەڵ ئەمانەیش مەترسی نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەكات بەتایبەتی شێرپەنجەی منداڵدان و ملی منداڵدان.

چوارەم: تاقیكردنەوەی پاپ بەشێوەی ئاسایی، پێویستە هەموو ئافرەتێك ئەم تاقیكردنەوەیە ئەنجام بدات بۆ دڵنیا بوون لە تووشنەبوونی یان زانینی هەر نەخۆشییەكی ناوەكی تر، شارەزایان دەڵێن هەموو ئافرەتێك كاتێك تەمەنی گەشتە 21 ساڵ  یان زیاتر پێویستە ئەم تاقیكردنەوەیە ئەنجام بدەن وە هەندێك كات مەترسییەكانی دەركەوتنی ئەم نەخۆشییە لە سەرەتای گەشەكردندا دروست دەبێت.

سەرچاوە/ healthdigezt


وشە - ئاوات ئازاد