وێڕای ئه‌وه‌ی خۆی شۆڕشی گه‌وره‌ی له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا كردووه و ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنانه‌ی ئێسته به‌شێكی بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، بیل گیتس خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆف، ڕێگه نادات منداڵه‌كانی ئالووده ببن و یاسای توندی بۆ داڕشتوون.
گەیتس سێ منداڵی هه‌یه كه ته‌مه‌نیا 21 و 18 15 ساڵین، له ماڵێكدا گه‌وره بوون، باوكیان گه‌وره‌ترین پرۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجییه، پێش ئه‌وه‌ی ببێته زه‌نگینترین مرۆڤی دنیا، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه، تا ته‌مه‌نی 14 ساڵی، مۆبایلیان پێ بێت، دوای ئه‌وه‌ش له كاتی نان خواردندا، هه‌رگیز كه‌س مۆبایل و ئامێری هۆشمه‌ند به‌كار ناهێنێ، به سه‌عاتێكیش پێش چوون بۆ خه‌وتن، هه‌موو ئامێره‌كانیان ده‌بێ بكوژێننه‌وه.
خاوه‌نی مایكرۆسۆفت، به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئالووده‌ی ته‌كنه‌لۆجیا نه‌بن، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی زۆرینه‌ی منداڵ و مێردمنداڵانی دنیای گرتووه‌ته‌وه به‌بێ جیاوازی.
ئه‌گه‌رچی وه‌ك خۆی له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا باسی كردووه، منداڵه‌كانی هه‌میشه گله‌یی ئه‌وه‌یان لێ كردووه، منداڵی خه‌ڵكی زۆر به زوویی مۆبایلیان گرتووه به ده‌ستیانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌موو داوایه‌یان سوودی نه‌بووه و ڕێگه‌ی نه‌داوه پێش ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان بگاته 14 ساڵ، به‌كاری بهێنن و وازی له سیسته‌مه‌كه‌ی نه‌هێناوه و ڕێگه‌ی نه‌داوه جگه له مۆبایل، ئامێری تری ئه‌لیكترۆنیش له ماڵه‌كه‌دا به‌كار بێت.
گەیتس هه‌میشه هانی منداڵه‌كانی ده‌دات كتێب و چیرۆك بخوێننه‌وه و ئاگایان له ئه‌ركه‌كانی قوتابخانه بێت و خوێندنه‌كه‌یان وه‌ك پێویست بكه‌ن و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خانه‌واده‌كه‌یاندا به ڕاستی بێت، نه‌وه‌ك له ڕێگه‌ی شاشه‌یه‌ك و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه ئه‌وه هیچ به ڕاست نازانێ و به مردوو هه‌ژماری ده‌كات.
ئه‌م ڕێگه‌یه‌ی خاوه‌نی مایكرۆسۆفت شتێكی سه‌یر نییه، زۆرینه‌ی پسپۆڕانی ته‌كنه‌لۆجی، ڕێگه ناده‌ن منداڵه‌كانیان هۆگری ته‌كنه‌لۆجیا بن و ئه‌و ئالووده‌ییه‌ی منداڵ و گه‌نجی تر به‌هۆی داهێنانه‌كانی ئه‌وانه‌وه تووش بوون، ڕێگه ناده‌ن منداڵی خۆیان تێ بكه‌ن.
سێڤ جۆبز خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌پڵ كه به‌شێكی گه‌وره‌یه له پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا له دنیادا، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه‌ی بیل گەیتس، ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا منداڵه‌كانی به خراپی ته‌كنه‌لۆجیا به‌كار بهێنن و یاسای توندی بۆ دانابوون و ته‌مه‌ن و كاتی به‌كارهێنانه‌كه‌ی بۆ دیاری كردبوون.
خاوه‌نی فه‌یسبووك كه هێشتا منداڵه‌كه‌ی گه‌وره نه‌بووه، خۆی باس له‌وه ده‌كات، له ماڵی ئه‌وان فه‌یسبووك به‌كار نایه‌ت، ئه‌و ته‌نیا له كۆمپانیا ئه‌و تۆڕه ده‌بینێ و كاتێك ده‌چێته ماڵه‌وه، ژیانێكی ئارام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات، به‌بێ ئه‌وه‌ی به تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌رقاڵی بكات.
ویڵیام ھێنری گەیتسی سێھەم، ناسراو بە بیل گەیتس، سەرۆک و یەکێک لە دوو دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ زه‌نگینترین مرۆڤی دنیا بووه. ساڵی 1955 لە شاری سیاتێل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە. ھەر لە منداڵییەوە کەسێکی زیرەک و خاوەنی ھزرێکی باش بووە. لە ساڵی 1968 و لە تەمەنی 14 ساڵیدا یەکەم بەرنامەی کۆمپیوتەریی خۆی نووسی، ئەویش بریتی بوو لە یارییەک کە بە زمانی بەیسیک دروستی کردبوو.
لە ساڵی 1969 گەیتس و پۆڵ ئالێنی ھاورێی پەیوەندییان بە کۆمپانیایەکی کۆمپیوتەرییەوە کرد بۆ ئەوەی بەرنامەیان بۆ دروست بکەن، کۆمپانیاکە داوای دوو بەرنامەی کرد؛ لە ماوەی ھەشت ھەفتەدا ھەردوو بەرنامەکەیان تەواو کرد. ئەمە بوو کە رێگای خۆش کرد بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت. دواتر بڕیاریان دا کە شوێنی کۆمپانیاکەی خۆیان بگۆڕن بۆ شوێنێکی گەورە و فراوانتر. لەو کاتە کۆمپانیاکە ژمارەی فەرمانبەرەکانی گەیشتە ١٣ فەرمانبەر و نزیکەی ١ ملیۆن دۆلاریان قازانج کردبوو. دوابەدوای ئەو سەرکەوتن و داھاتە باشەی کە بیل گەیتس لە بواری بەرنامەسازی‌دا دەستی کەوت، دەستی کرد بە دروستکردنی بەرنامەی وۆرد و ویندۆز. لە ساڵی ١٩٨٦دا ناوی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کەوتە بازاڕەوە و بیل گیتس ژمارەی فەرمانبەرانی گەیشتە 1200 کەس بوو بە دەوڵەمەندترین کەس لە ئەمه‌ریکا. بیل گه‌یتس لەگەڵ ئەو دەوڵەمەندییە، کەسێکی هه‌ژاردۆست و خێرکەرە.
خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی بیل گه‌یتس ئه‌وه‌یه، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك وه‌ك زه‌نگینترین مرۆڤی دنیا و هه‌ندێكیش وه‌ك خاوه‌نی پڕفرۆش‌ترین كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجیی دنیا ده‌یناسێنن، خۆی ده‌یه‌وێ ته‌نیا وه‌ك هه‌ژاردۆستێكی باش و مرۆڤێكی خۆشه‌ویستی خانه‌واده‌كه‌ی بناسرێ و ده‌ڵێ، هه‌میشه هه‌وڵم داوه، منداڵه‌كانم له خۆم باشتر بن و ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌مه، به‌شی هه‌موو هه‌ژارانی دنیای بده‌ن، تا ئێسته چه‌ند جارێكیش ته‌واوی سامانه‌كه‌ی به هه‌ژاران به‌خشیوه.