به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستانی ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆ، ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌ڵام له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه باران له كاته‌كانی شه‌و دا. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14 پله و نزمترین پله‌ش چوار پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.