وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر دروستكردنى هێزێكى كوردى ئاشكرا ده‌كات و ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌ریكا هێزێكى كوردى نوێ له سووریا دروست بكات.
ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌م وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمیدا ده‌ڵێ، "سوپایه‌كى نوێ یان هێزێكى پاسه‌وانانى سنوور له سووریا دروست ناكه‌ین، ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بریتییه له مه‌شقكردنى ئه‌و هێزه لۆكاڵییانه‌ى كه له سووریا هه‌ن، بۆ چاككردنى بارودۆخى ئاسایشى ئه‌و ئاوارانه‌ى بۆ ناوچه وێرانه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
وه‌زاره‌تى به‌رگریى ده‌ڵێ، "ئه‌مه بابه‌تێكى پێویسته بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌رنه‌كه‌وێته‌وه له‌و ناوچانه‌ى كه ئێسته له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى سووریا نییه".
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى پنتاگۆن دواى ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایییه دێت كه له‌لایه‌ن توركیاوه له به‌رانبه‌ر دروستكردنى هێزێك هه‌یه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ هێزێكى 30 هه‌زار كه‌سى له هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات دروست بكات، توركیا ئه‌مه‌ریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه هاوكاریى ئه‌و هێزانه ده‌كات كه توركیا به تیرۆریستیان ده‌زانێت، كه‌چى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه مه‌شقكردنى هێزه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى ته‌ناهییه له باكورى سووریا.