توێژه‌رانی مێژوویی، له گه‌ڕانێكدا توانییان به زمانی یۆنانی چه‌ند په‌یامێكی ده‌گمه‌ن و نهێنی بدۆزنه‌وه كه عیسا بۆ "جێمس"ی برای ناردووه.
ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه وه‌ك مێژوونووسان خه‌مڵاندوویانه، بۆ هه‌زار و 600 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، تێیدا باسی زانینی خۆی له‌باره‌ی ئاسمان و ڕووداوه‌كانی داهاتوو ده‌كات و مردنی جێمس به ڕوونی ده‌خاته ڕوو.
ئه‌و ده‌قه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، به‌شێكه له چیرۆكی "جێمسی یه‌كه‌م" تێیدا باس له‌وه ده‌كات كه برای عیسایه، به‌ڵام "نه‌ك به شێوه‌ی مادی!"، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌نیسه‌كان و مه‌زه‌وه پێڕه‌وه‌كانی ئاینی مه‌سیحی باسی ددان به بوونی باسی چیرۆكی جێمس وه‌ك برای عیسا نانێن یان ده‌یشارنه‌وه، بۆیه ئه‌م به‌ڵگه‌یه یه‌كێكه له‌و چیرۆكه قه‌ده‌غانه‌ی ڤاتیكان دژی ده‌وه‌ستێته‌وه و ترسیشی لێ نیشتووه له‌باره‌ی هه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی زانیاریی له‌و جۆره.
ئه‌م چیرۆكه به زمانی یۆنانی به‌شێكه له‌و 52 ده‌ستنووسه‌ی له كتێبخانه‌ی "نه‌جع حه‌مادی"دا هه‌یه و له سه‌ده‌كانی دووه‌م تا شه‌شه‌می زاینی نووسراون و كه‌وتوونه‌ته میسڕه‌وه، بۆ شارستانیی هه‌رتیقی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پڕۆفیسۆر جێفری سمس مامۆستای توێژینه‌وه‌ی ئاینی له زانكۆی ته‌كساس و یه‌كێك له توێژه‌رانی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ پێشتر مه‌سیحییه‌كان جگه له‌م ده‌قه ددان پێدانراوانه‌ی ئێسته، ده‌یانتوانی ده‌قی قه‌ده‌غه‌كراویش بخوێننه‌وه.