نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى رایده‌گه‌یه‌نێ له مانگى دیسێمبه‌رى رابردوو تا ئێسته 210 هه‌زار كه‌س به هۆى جه‌نگ و بۆردمانه‌وه له ئیدلب ئاواره‌بوون.
ستیڤن دوجاریك گوته‌بێژى ئه‌میندارى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به هۆى ئه‌و جه‌نگه نوێیانه له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێن، 210 هه‌زار كه‌س له ئیدلب ئاواره بوون.
ئه‌م به‌رپرسه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتى ده‌كاته‌وه كه له ناوچه‌كانى حه‌له‌ب و دیمه‌شق و ده‌رعا و دیرزوور و غۆته و ریف دیمه‌شق و حه‌ما و حه‌شه‌كه، توندتیژى له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. هه‌ر به‌هۆى ئه‌م توندوتیژییانه‌ش سه‌دان خه‌ڵكى سڤیل به منداڵ و ژنانه‌وه بوونه‌ته قوربانى.
دوجاریك داوا له لایه‌نه‌كانى ململانێى ده‌كات توندوتیژییه‌كان رابگرن و رێ به چوونى هاوكارییه مرۆیییه‌كان بده‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونى ده‌كاته‌وه كه زۆر له ئاواره‌كان زیاتر له جارێكه ئاواره ده‌بن.
وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌م ئاوارانه له‌بارودۆخێكى نه‌هه‌موارى مرۆیى ده‌ژین، كه‌چى به‌رپرسانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانییه‌كى گه‌وره‌یان هه‌یه له هاتنى وه‌رزێكى سارد، كه دابینكردنى شوێنى حه‌وانه‌وه بۆ ئه‌م ژماره زۆره ئه‌سته‌مه.