پلانە نهێنییەكەی ترەمپ ئاشكرا بوو

:: PM:02:39:19/11/2016 ‌

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی دەزگە میدیایییە ئەمەریكاییەكان بڵاویان كردووەتەوە، سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ، لە ماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا نیازی بنیادنانی گەورەترین كەشتیگەلی جەنگی هەیە لە مێژوودا.

بە گوێرەی هەواڵێك كە رۆژنامەی دێڤینس نیوز بڵاوی كردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپی 45ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پلانی ئەوەی داناوە، كە دەیان كەشتیی جەنگیی تر بۆ كەشتیگەلی وڵاتەكەی زیاد بكات.

لە هەواڵەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە، كە بە گوێرەی پلانەكەی ترەمپ لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا، ژمارەی كەشتییەكانی كەشتیگەلی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە 272 كەشتییەوە بەرز دەبێتەوە و دەبێتە 350 كەشتی.

هاوكات لە هەواڵەكەدا باس لەوەش كراوە، كە ترەمپ بە وردی پلانی بۆ ئەوەش داڕشتووە كە بە چ شێوازێك بتوانێت زۆرینەی دەنگەكانی كۆنگرێس بە دەست بهێنیت، بۆ پەسەندكردن و پێدانی ئەو بڕە بودجەیەی بۆ جێبەجێكردنی پلانەكەی پێویستی پێی هەیە.

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی