توێژینەوە پزیشكییەكان دەریانخستووە، كە میوهی خورما بڕێكی زۆر لە ڤیتامین A لەپێكهاتەكەیدا هەیە ئەمەیش، سودێكی زۆر بەچاو دەگەنێت و مرۆڤ لە ئەگەری توشبوون بە شەوكوێری دەپارێزێت.
پزیشكهكان ئهوهیشیان خستووەته ڕوو، كه خواردنی خورما له مانگێكدا 21 دهنك نزیكهی 13 سوودی سهرسوڕهێنهری دهبێت بۆ تهواوی جهستهی مرۆڤ.
ڤیتامین ئهی پێکھاتەیەکی ئەندامییە، کە فەرمانی یاریدەی کارلێکە ئەنزایمییەکانە لە لەشی زیندەوەردا، خانەکانی لەشی شیردەرەکان توانای درووستکردنی ڤیتامینیان نییە لەبەر ئەوە پێویستە لە خۆراکەوە بەدەست بھێنرێن، میوە گرنگترین و دەوڵەمەندترین سەرچاوەی ڤیتامینەکانە، بهتایبهت میوهی خورما كه بهدهوڵهمهنترین بانكی ڤیتامینی A دادهنرێت.
شەوکوێری نەخۆشییەکە ئەوانەی تووشی دەبن شەوانە ناتوانن بە باشی ببینن. کەسێک تووشی شەوکوێری بووە، نەک لە شەودا باش نابینێت بەڵکوو کاتێک دەیەوێت لە شوێنێکی ڕووناکەوە بچێتە شوێنێکی تاریکەوە ماوەیەکی زۆری دەوێت ھەتا بەرچاوی ھەڵبێت و بتوانێت ببینێت.
خورما شوێنە سەرەکیەکەی ئاسیایە بە تایبەتیش دوورگەی عەرەبی و دوورگەی عەرەبییەوە چووە هەموو جیهان، هەر درەختێکی خورما و تۆوەکەی لە جیهان سەرچاوەکەی دوورگەی عەرەبیە.
خورما ناوکێکی درێژکۆلەی ڕەق و پێستێکی تەنك و ڕەشباوی هەیە و بەشێوەی هێشووی گەورە بەدارەکەی دا شۆڕدەبێتەوە.
لەزمانی عەرەبیدا بە خورمای تەڕ و گەییو دەڵێن (رتب) و بەوشک بووەوەکەی دەڵێن(تمر) واتە هاوشێوەی ترێ و مێوژ یەکێکیان تەڕ و ئەوی تریان وشکبووەوەیە.
خورما، پرۆتین و شەکری (سوکەرۆز و گلوکۆز) و چەوری و کالیسیۆم و فۆسفۆر و ئاسن و ڤیتامینەکانی (A,B1,B2,C,E) و ماددەی تری تێدایە، هەر 100 گرام خورما 314 کیلۆکالۆری گەرمی وزەبەخشی تیایە.