زۆرجار له زمانی زانستی بە (Whooping Cough) ناسراوە، یەکێکە لە نەخۆشییە درمە کتوپڕەکانی کۆئەندامی هەناسە، بەتایبەتی لە وڵاتە فێنکەکاندا، لە شاردا زیاتر بڵاوە، لە هەندێک وڵات‌دا نەخۆشییەکی گەورەی تەندروستییە بەتایبەتی لە ناو منداڵانی یه‌ك بۆ هەشت ساڵاندا تا ئەمڕۆیش نەخۆشییەکی ترسناکە.
ئەم نەخۆشییە توانای گواستەنەوەی هەیە (درمە) لە کەسی تووشبووەوە بۆ کەسێکی تەندروست، بۆیه ناوی ترسناكی لێنراوه.
تووشبوون بە کۆکە ڕەشە دەگەڕێتەوە بۆ بەکتریای (Bordetella Pertussis)، ئەم نەخۆشییە لە هەموو دنیادا بڵاوە، بە تایبەتی لەوەرزی بەهار و زستاندا زیاتر دەبێت، گەورە و منداڵ تووشی دەبێت ئەگەر ڤاکسینیشی وەرگرتبێت لەکاتی خۆیدا هه‌ر تووشی ده‌بێت.
ڕێگاکانی گواستنەوە بۆ نه‌خۆشی كۆكه‌ڕه‌شه، له ڕێگای پژمە یان کۆکە، کە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو سییەکانەوە و ڕووپۆشی سییەکان، كه‌سی ساغ تووش ده‌بێت.
ماوەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە لە کەسی نەخۆشەوە لە سەرەتای یەکەم هەفتەوە تا سێهەم هەفتە.
نیشانەکانی سەرەتایی وەک نیشانەی ئەنفلۆنزا وایە لەگەڵ کەمێک تا، کۆکەکە وردە وردە دەست پێدەکات تا وای لێدێت زۆر و زۆرتر دەبێت بەتایبەتی لە شەواندا، لەم کاتەدا دەرمانی کۆکە هیچ چارەسەرت ناکات، بۆیه هه‌وڵیش مه‌ده به‌كاریان بهێنیت ئه‌گه‌ر هاتوو تووشی بوویت.
کۆکەکە ئەوەندە چر دەبێتەوە تاوای لێدێت لە کۆتایی زنجیرە کۆکەکەدا دەنگێکی وەک قووقەی کەڵەشێر دێتە بەرگوێ، کۆکەکە تەواو دەبێت بە ماوەیەک ڕشانەوە یان بەڵغەمێکی لینج، بۆ ناسینه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كه‌شی ده‌بێت به‌ڵغه‌مه‌كه لینجیه‌كی سپی هه‌بێت و كه‌مێك په‌ڵه‌ی زه‌ردی تێدا بێت.
ماوەی نەخۆشییەکە شەش بۆ شەش هەفتەیە بەڵام کەسانی گەورە لەوانەیە بۆ چەند مانگێکیش کۆکەیەکی کەمی بمێنێت.
ده‌بێت خانمان بزانن، کەسی دووگیان ئەگەر تووشبوو ئەوا ئەگەری زۆرە کە لە دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی کۆرپەی لە دایکبوو تووشببێت، ئەگەر کۆرپەی دایکەکە لەمانگی حەوت بۆ نۆ دابێت ئەوا دەبێت دکتۆر بیر لەوەبکاتەوە کە هەموو خێزانەکە چارەسەریان بکات بە دژە بەکتریاکان.
ڤاکسین (پێکوتە) (DTP) چییه؟
کوتانی سیانەی (وەناق، کۆکەڕەشە و دەردەکۆپان) بەشێوەی دەرزی دەدرێت بە منداڵ لەتەمەنی سێ مانگی‌دا، پێنج مانگی‌دا و 12 مانگی‌دا و لە تەمەنیپێنج ساڵان تا شەش ساڵان جارێکی دی ڤاکسینی بۆ دەنووسرێتەوە، ماوەی کاریگەری ئەم ڤاکسینە بۆ نزیکەی 10 ساڵ دەتپارێزێت، له تووشبوون به‌نه‌خۆشی كۆكه‌ڕه‌شه.
له‌كاتی بوونی كۆكه له سینگ و قورگتدا به زووترین كات سه‌ردانی پزیشك بكه بۆی پشكنینی پێویستت بۆ بكات، بیرت نه‌چێت چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی له‌سه‌ره‌تادا زۆرئاسانتره وه‌ك له‌وه‌ی به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان ته‌شه‌نه بسێنن.