به‌پێى زانیارییه نافه‌رمییه‌كان ده‌ست "وشه" كه‌وتووه بڕیاره به‌یانى شه‌موو مێژووى 20ى كانوونى دووه‌م، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، له شارى سلێمانى كۆببێتەوە.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌كه ئاشكراى كردووه، به فه‌رمی بۆ كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی شه‌موو سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى، ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه پێویسته ئاماده بن.
بڕیاره كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌مووى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، تایبه‌ت بكرێت به دۆخی ئێسته‌ی ناو یه‌كێتی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێراق، و پرسی خیانه‌تى شارى كه‌ركووك و ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر.
چەندان مانگە بەهۆی كێشەكانی ناوخۆی یەكێتی و نەخۆشكەوتنی كۆسرەت رەسووڵ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجام نەداوە، ئەوەیش لە كاتێكدا كە هەندێك كەسی ناو یەكێتی باسی بەستنی كۆنگرەی ئەو حزبە دەكەن، چاودێرانى سیاسى پێنوایه ئه‌گه‌ر بێت و به‌م دۆخه‌ى ئێسته‌ى یه‌كێتى بچێته ململانێكانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ئه‌وا چاره‌نوسێكی باش نابێت و ڕه‌نگه كه‌مترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت.