گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا دوێنێ ئێواره داواى له توركیا كرد له ئۆپراسیۆنى عه‌فرین دان به‌خۆیدا بگرێت و میدیاكانی نزیك له په‌كه‌كه‌یش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه و توركیا ڕووی داوه و 12 سه‌ربازی توركیایان كوشتووه.
رینه‌ر بریۆل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى گوتى، "مافێكى ره‌واى توركیایه پارێزگارى له سنووره‌كانى له‌گه‌ڵ سووریا بكات، به‌ڵام له ناردنى هێزى سه‌ربازى و ئۆپراسیۆن له سووریا ده‌بێت توركیا به دان به‌خۆداگرتن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه بكات".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا له باره‌ى هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له سه‌ر ئۆپراسیۆنى عه‌فرین دووپاتى كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى له نزیكه‌وه چاودێرى ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كات.
به پێى سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانى توركیا، توركیا هێشتا هێز و لۆجیستى سه‌ربازیى بۆ سه‌ر سنووره‌كان ده‌نێرێت، هاوكات تۆپبارانكردنى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى عه‌فرین به‌رده‌وامه.
له به‌رانبه‌ردا هێزه‌كانى یه‌په‌گه باس له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ سوپاى توركیا، له‌هه‌ندێك گوندى نزیك سنوور، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن 12 سه‌ربازى توركیا كوژراون، به‌ڵام تا ئێسته راگه‌یاندنه‌كانى توركیا هیچ یه‌كێك له‌و زانیارییانه‌یان باس نه‌كردووه.
دوور له راگه‌یاندنى په‌یه‌ده و توركیا، هه‌ندێك پێگه‌ى لۆكاڵى له عه‌فرین ئه‌مڕۆ باسیان له زیانه‌كانى تۆپبارانه‌كانى توركیا كردووه و زۆربه‌یان ئاماژه بۆ زیانه مادییه‌كان ده‌كه‌ن.