ئه‌مڕۆ شه‌موو كونسوڵخانه‌ی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر ئاشكرای كرد، سبه‌ی یه‌كشه‌م به سه‌ردانێكی فه‌رمی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری ده‌گه‌نه تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی كونسوڵخانه‌ی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر هاتووه، سبه‌ی یه‌كشه‌م سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و جێگری و شاندێكی یاوه‌ری سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن.
زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له سه‌ردانی شاندی كوردستان بۆ ئێران له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران كۆ ده‌بنه‌وه و پێوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی كوردستان بۆ تاران له كاتێكدایه له دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی تاران ڕێوشوێنی توندی دژ به هه‌رێمی كوردستان گرته‌به‌ر و ده‌روازه سنوورییه‌كانی به ڕووی هه‌رێمی كوردستان داخست، به‌ڵام ماوه‌ی ڕابردوو ده‌روازه سنوورییه‌كانی به ڕووی كوردستان كرده‌وه و جموجۆڵی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا ئاسایی بووه‌وه.