ئاسانترین ڕێگه‌ بۆ نه‌هێشتنی قژ هه‌ڵوه‌رین

:: PM:02:31:20/01/2018 ‌
قژ لە خانە پێك دێت و پرۆتینێكی گرنگی تێدایە بە كیراتین ناسراوە، ئەم كیراتینە پێویستە بۆ قژ، چونكە بە شێوەیەكی بەردەوام خۆراك به‌ تاڵه‌كانی قژ دەدات، لەگەڵ چەندین ڤیتامین و كانزا تا قژت بە بەهێزی و درێژی بمێنێتەوە، بە خواردنی ئەم خۆراك و میوە سروشتیانە، بۆ هەمیشە لە قژ وەرین خۆتان ڕزگار دەكەن و قژێكی تەندروست و پڕتان دەبێ.

ئاڤۆگادۆ: كە جۆرە میوەیەكی ئەمەریكییە، ڤیتامین E تێدایە، یارمەتی باشتركردنی جوڵانەوەی خوێن دەدات و ڕەگی مووەكان باشتر دەكات تا گەشەكردنی قژ باشتر بكات.هەروەها یارمەتی هاوسەنگبوونی  PH و چەوری پێستی سەر دەدات كە هۆكارێكن بۆ وەستانی گەشەكردنی قژ. 

چەوەندەر: شەربەتی چەوەندەر كالیسیۆمی تێدایە لەگەڵ پۆتاسیۆم ، پرۆتین، ڤیتامین B و C ئەمانە هەموو پێكهاتەی خۆراكی گرنگن بۆ گەشەكردنی قژ. دەتوانیت شەربەتی چەوەندەری تازە بخۆیتەوە لەگەڵ گیای وێنجە، شەربەتی سپێناخ، شەربەتی گێزەر، شەربەتی كاهوو، تاقژت بە دروستی بمێنێتەوە.

گێزەر:خواردنی شەربەتی گێزەر بەشێوەی ڕۆژانە گەشەكردنی قژ خێرا دەكات، جیالەوەیش ڤیتامین A تێدایە كە گرنگە بۆ گەشەكردنی هەر خانەیەك. هەروەها پێستی سەر هان دەدات لە بەرهەمهێنانی ڕۆنی سروشتی كە ڕەگی قژ دەپارێزێت و گەشەكردنی قژ خێرا دەكات و بەهێزی دەكات.

شۆربای ئێسك: شۆربایەكی ئاسایی بە چەند پارچە گۆشتێكی بە ئێسقانەوە دروست بكە و شۆرباكە بخۆنەوە، ئەم جۆرە شۆربایە دەوڵەمەندە بە كۆلاجین و ترشی ئەمینی، هەروەها بەهای خۆراكی تەواوی تێدایە بۆ هان دان و گەشەكردنی قژ.

تۆوی كەتان: پرە لە ئۆمێگا 3 كە ڕێگە لە هەڵوەرینی قژ دەگرێت و یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات. بەكارهێنانی یەك كەوچك لە تۆوی كەتان بۆ پەرداخێك ئاو لە بەیانیاندا بیخۆرەوە. یان لە دروستكردنی زەڵاتەو شۆربادا بەكاری بهێنە، بە تەواوی لە كێشەی وەرینی قژ دوورتان دەخاتەوە.

سەرچاوە/1mhealthtips.


وشە - ئاوات ئازاد