بووكێك له شه‌وی بووكێنییه‌كه‌یدا له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستدرێژیی كرایه سه‌ر و گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی به‌م ڕووداوه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
له گوندی چه‌كویس سه‌ر به باشووری کەمبۆدیا، بووك و زاوایه‌ك دوای ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به‌ره‌و ماڵه‌وه‌یان ڕۆیشتن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زاوا هێنده زۆری له خواردنه‌وه‌ی كهوولی خواردبووه‌وه، به ته‌واوه‌تی بێهۆش بووبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان كه له گوندێكی كه‌م خزمه‌تدا بوو، خه‌وی لێ كه‌وتبوو.
بێگومان بووكه‌كه نه‌یزانیبوو كه مێرده‌كه‌ی له به‌رده‌رگه خه‌وتووه، له‌و ماڵه تاریكه‌دا مایه‌وه و چاوه‌ڕێی مێرده‌كه‌ی ده‌كرد، له‌پڕ كوڕێكی 18 ساڵان خۆی كردبوو به ژووره‌كه‌یدا و ده‌سترێژیی كردبووه سه‌ری و دواتر له پاڵیدا خه‌وتبوو، تا ئه‌م كاته‌ش بووكه‌كه هه‌ر وایزانیبوو ئه‌مه مێرده‌كه‌یه‌تی، كه‌چی كاتێك به‌یانی خه‌به‌ری بووه‌وه، ئه‌و پیاوه‌ی ته‌نیشتی بینی و هه‌موو شتێكی بۆ ڕوون بووه‌وه.
هه‌رچه‌نده بووكه‌كه پاساوی بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی هێنایه‌وه، به‌ڵام خێزانی ماڵی زاوا هیچ گرنگییان پێ نه‌دا، ته‌نانه‌ت بیریان له بێهۆشی كوڕه‌كه‌یان نه‌كرده‌وه كه ده‌بوو ئاگای له خۆی بێت و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بخه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و كۆتایان به‌و پێوه‌ندییه هێنا، له‌به‌رئه‌وه بووكه‌كه‌ش شووی به‌و پیاوه كرد كه ده‌ستدرێژیی كردبووه سه‌ری.