رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له گه‌رمیان، بۆ پشتگیری له رۆژئاوای كوردستان ویستیان ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و گردبوونه‌وه‌یه‌ك ڕێك بخه‌ن، به‌ڵام ئاسایشی كه‌لار رێگری لێ كردن.
چالاك نه‌جم سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له گه‌رمیان به"وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی دوو رۆژه دژ به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان، له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه‌ش له گه‌رمیان به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژانه ده‌كه‌ین و داوا له ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیاش ده‌كه‌ین كه بێده‌نگ نه‌بن له‌مه‌ڕ ئه‌و كاره‌ساته.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌مڕۆ و شه‌وی رابردوو، هێزه‌كانی ئاسایش رێگرییان له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان كردووه كه دژ به ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان بێته ئه‌نجامدان.
به‌ختیار حه‌سه‌ن یه‌كێك له گه‌نجانی كه‌لار بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، به هاوكاریی كۆمه‌ڵێك گه‌نج، به‌نیاز بووین ئه‌مشه‌و خۆپیشاندان بكه‌ین، به‌ڵام رێگریمان لێ كرا، ئه‌مڕۆش به‌هه‌مانشێوه ڕێیان نه‌دا
ئه‌و پێی وایه، بیانووی رێگرییه‌كانی ئاسایشی كه‌لار بۆ ئه‌وه‌یه گوایه مۆڵه‌تمان نییه، هه‌رچه‌ند ئه‌و جۆره خۆپیشاندانانه خۆڕسكن و دژ به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، بۆیه مۆڵه‌تی ناوێ.
پێوه‌ست به‌رێكاره‌كانی ئاسایش "وشه" هه‌وڵی دا لێدوان له ئاسایشی كه‌لار وه‌ربگرێ، به‌ڵام لێدوانیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌دا.
شه‌وی ڕابردوو "وشه" ویستوویه‌تی ڕووماڵی ڕێگریی خۆپیشاندانه‌كه بكات، به‌ڵام ڕێ نه‌دراوه میدیاكان ڕووماڵی بكه‌ن و بڵاوه‌یان پێ كراوه.
ڕۆژی هه‌ینی 19ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر دوای كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆر له پارێزگای هاتای وڵاتی توركیا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاری عه‌فرین، تۆپخانه‌كانی توركیا به‌چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی شاری عه‌فرین و گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ ڕووسیا نه‌رمی نواندووه و ئه‌مه‌ریكایش ته‌نیا به لێدوان و قسه‌ی نیگه‌رانی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین ڕاگه‌یاندووه، به‌وهۆیه‌وه له دوێنێوه فڕۆكه‌كانی توركیا به چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی ئاسمانی شاره‌كه كردووه و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌یش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رگری له شاره‌كه ده‌كه‌ن و هه‌رگیز بۆ توركیا چۆڵی ناكه‌ن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی