وڵاتی فڕه‌نسا داوا ده‌كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی دۆخی عه‌فرین و هێرشه‌كانی توركیا بۆ ئه‌و شاره و ئیدلیب ببه‌سترێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، جان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ڕای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی داوا له وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌سه‌ر دوا دۆخی سووریا بكه‌ن، به تایبه‌تی دوای ڕووداوه‌كانی عه‌فرین و ئیدلیب و ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا ده‌یكاته سه‌ریان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا داواشی كرد، هه‌رچی زووه ته‌قه ڕابگیرێ و ڕێ به هاوكارییه مرۆیییه‌كان بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه فریای به‌ركه‌وتووه سڤیله‌كان، به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، كانتۆنی عه‌فرین به فه‌رمی ڕای گه‌یاند، به‌هۆی هێرشه له دوای یه‌كه‌كانی بۆ سه‌ر شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری ده‌كرێ و له زۆربه‌شیدا خه‌ڵكی سڤیل ده‌كرێته ئامانج، ناچاری كردوون ده‌ست به هه‌ڵاتن بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، خه‌ڵك ماڵ و حاڵی خۆیان جێ ده‌هێڵن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه ناوچه‌كانی ده‌وروپشتی عه‌فرین، به‌ڵام به‌شێكی زۆری سنووره‌كانیان لێ گیراوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ په‌یه‌ده ڕای گه‌یاند، سوپای توركیا له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا، ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكی سڤیلیان گوله‌باران كردووه و ئامانجیشیان ئه‌وه‌یه نزیكی سنووره‌كه نه‌بنه‌وه و ترس له دڵی خه‌ڵك دروست بكه‌ن و بۆردمانی گوندی "قستل میقداد" له شاره‌دێی "به‌لبه‌له" ده‌كه‌ن و ناوچه شوێنه‌واره ڕۆمانییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و ده‌یانه‌وێ شوێنه دیاره‌كان خاپوور بكه‌ن.
بۆ ڕۆژی دووه‌م، ئۆپراسیۆنی هێرشكردنه سه‌ر شاری عه‌فرین له ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیا به‌رده‌وامه و ئۆرگانه‌كانی سه‌ر به په‌یه‌ده ڕایان گه‌یاند، سوپای توركیا هه‌وڵی داوه بچێته ناو گوندی "حه‌مام" سه‌ر به شاره‌دێی "جه‌ندریسه" له پارێزگای عه‌فرین، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه و له ئاكامی شه‌ڕێكی توند، زیانێكی زۆریان به سوپای توركیا گه‌یاندووه.
ڕۆژی هه‌ینی 19ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر دوای كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆر له پارێزگای هاتای وڵاتی توركیا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاری عه‌فرین، تۆپخانه‌كانی توركیا به‌چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی شاری عه‌فرین و گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ ڕووسیا نه‌رمی نواندووه و ئه‌مه‌ریكایش ته‌نیا به لێدوان و قسه‌ی نیگه‌رانی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین ڕاگه‌یاندووه، به‌وهۆیه‌وه له دوێنێوه فڕۆكه‌كانی توركیا به چڕی ده‌ستیان به بۆردمانی ئاسمانی شاره‌كه كردووه و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌یش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رگری له شاره‌كه ده‌كه‌ن و هه‌رگیز بۆ توركیا چۆڵی ناكه‌ن.
ئه‌م هێرشانه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، به ڕای په‌یه‌ده بۆ به‌هۆی ڕه‌زامه‌ندی ڕووسیا بووه و به كه‌مته‌رخه‌م تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن رووسیا رێی به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا داوه له ئاسمانی عه‌فرین ئه‌م شاره بۆردمان بكات. بوونی هێزه‌كانی رووسیا له شاری عه‌فرین هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێشبینی نه‌كرێت هێزه‌كانی توركیا بۆردمانی شاره‌كه بكه‌ن، به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی نزیك له یه‌په‌گه، تا ئێسته هێزه‌كانی رووسیا له شاره‌كه نه‌كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام شوێنی خۆیان گۆڕیوه.
دوای ئاڵۆزییه‌كانی سووریا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان ڕژێم و خه‌ڵك و وێرانكارییه‌كان كه له 2011ه‌وه ده‌ستیان پێ كرد، عه‌فرین له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كۆنتڕۆڵ كرا و بوو به به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورددا به‌ڕێوه ده‌بران و یه‌كێك له كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا له عه‌فرین بوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ڕێگری له به‌ستنه‌وه‌ی كانتۆنی عه‌فرین به كۆبانێ، له 25ی ئاب/ئۆگستسی 2015 له جه‌رابلوس هێزه‌كانی سنووری سووریایان به‌زاند و ناوچه‌ی جه‌رابلوس و چه‌ندان ناوچه‌ی تریان داگیر كرد.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" هێزێكی چه‌كداری كوردی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده"ن و له ساڵی 2011 له ڕۆژئاوای كوردستان دامه‌زراوه و به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان تا ساڵی 2015 ژماره‌ی چه‌كداره‌كانیان گه‌یشتووه‌ته 45 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام دوای ده‌ركردنی یاسای سه‌ربازیی زۆره‌ملێ، ژماره‌ی شه‌ڕڤانانیان گه‌یشتووه‌ته 105 هه‌زار كه‌س. ئه‌وان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هاوكاری ده‌كرێن و پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌یشیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌یه، له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕۆڵی باڵایان بینیوه له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش له ڕه‌قه و دێرزوور و ناوچه‌كانی تری سووریا.
شاری عه‌فرین یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژئاوای سووریا و سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌بی سووریایه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی سێ هه‌زار و 850 كیلۆمه‌تری دووجایه، به‌گوێره‌ی ئاماری 2010 ژماره‌ی دانیشتووانی زیاتر له 523 هه‌زار كه‌س ده‌بێ و زۆرینه‌ی ڕه‌های دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن.