" كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لە تاران ئەنجامی باشی دەبێت"

:: PM:06:31:21/01/2018 ‌
چاودێرێكی سیاسی كە هاوكات شارەزای سیاسەتی ئێرانە پێی وایە، چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران لەم قۆناغەدا گرنگە و ئەنجامی باشی دەبێت، چونكە مەرجەعی بڕیارەكانی بەغدا لە تارانە.

ئەمڕۆ یەكشەم 21ی كانوونی دووەم، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرانی ئێران كۆبوونەوە و چەند پرسێكی پەیوەست بە عێڕاق و كوردستان تاوتوێ‌ كراوە. هۆشەنگ تاجر چاودێری سیاسی كە هاوكات شارەزای سیاسەتی ئێرانە بە ''وشە''ی ڕاگەیاند، چوونی ئەو شاندە بۆ تاران ئەنجامی باشی دەبێت، چونكە ئێستە مەرجەعی بریاردانی عێراق تارانە و هەموو بریارەكان لەوێوە دەدرێن.

زیاتر گوتی، چۆنی ئەم شاندە دەرگەی چارەسەری بۆ كێشەكانی نێوان  هەولێر و بەغدا دەكاتەوە، بەڵام پێویستە كورد بە هۆشیارییەكی گەورەوە مامەڵە لەگەڵ وڵاتاندا بكات.

ئەو چاودێرە سیاسییە بەپێویستیشی زانی كە هەرێمی كوردستان هاوسەنگی پێوەندییەكانی لەگەڵ توركیا و ئێران ڕابگرێت.

لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردووەوە پێوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتەواوی تێكچوو، بەڵام چەند ڕۆژێكە گفتوگۆ لەنێوان هەرێم و بەغدا دروست بووەتەوە و دوێنیش نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ عەبادی كۆبووەوە.

وشە/ كـــاروان بـــاعەدری



وشە - سه‌رخێڵ هاشم