له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دادگای ده‌ستووری عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كرا و ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12ی ئایار/مایۆی ئه‌مساڵ جێگیركرا.
دوێنێ یه‌كشه‌م دادگای ده‌ستووری عێراق له‌باره‌ی ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئاراسته‌ی دادگاكه‌ی كردبوو، بڕیاری خۆی ده‌ركرد و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ده‌ستوور ڕێگه به دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن نادات و پێویسته له واده‌ی خۆی دا ئه‌نجام بدرێت.
له به‌رانبه‌ردا له دانیشتنی ئه‌مڕۆی
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو، ڕۆژی 12ی ئایار/مایۆی ئه‌مساڵ وه‌ك ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی عێراق په‌سه‌ندكرا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به دواخستنی نادرێت.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا 15ی ئایار/مایۆ هه‌ڵبژاردن بێته ئه‌نجام دان، به‌ڵام به‌هۆی نزیكی له واده‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان، 15ی ئایار/مایۆ بۆ 12ی هه‌مان مانگ گۆڕدرا.
له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌ك له سوننه‌كان و زۆرینه‌ی فراكسیۆنه كوردییه‌كان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد، سوننه‌كان داوایان ده‌كرد ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و دۆخی ناوچه‌كانیان ئاسایی بكرێته‌وه، هاوكات كوردیش داوای ده‌كرد ئه‌و داگیركارییه‌ی له كه‌ركووك هه‌یه نه‌مێنێ و دۆخی ئه‌و پارێزگایه و ناوچه كوردستانییه‌كانی تر ئاسایی بكرێته‌وه.