ئه‌حمه‌د زاوێتی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی دیار له‌ناو میدیاكانی دنیا و به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستانی ته‌له‌ڤزیۆنی جه‌زیره، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆمانێكی به ناوی "هه‌ڵاتن به‌ره‌و لووتكه" (هروب نحو القمة) به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو كرده‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا دروست كرد، له بلۆگه‌ری ماڵپه‌ڕی
جه‌زیره بابه‌تێكی له‌سه‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه، "وشه" وه‌ك خۆی كردوویه‌تی به كوردی.
منی عاشق..
دواجار خاڵی كۆتام بۆ "عیشقه ڕاسته‌قینه‌كه‌م" له دوا دێڕیدا دانا.. بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مووان ڕابگه‌یه‌نم و له ناو تۆزدا بێته ده‌ره‌وه، بگره له ناو دڵه‌ڕاوكێی ڕۆژان و شه‌وان، مانگ و ساڵان ده‌رباز بێت.. ته‌مه‌نی چیرۆكه‌كه، بیست و شه‌ش ساڵه، به‌ڵام تۆ چوزانی ئه‌و "بیست و شه‌ش"ـه چۆن ڕۆی..! واته نیوه‌ی ڕاستیی ته‌مه‌نم.. ئه‌و نیوه‌یه‌ی یه‌كسانه به چه‌ندان ئه‌وه‌نده‌ی نیوه‌كه‌ی تر كه به‌بێ ئه‌و عیشقه درێژه خه‌یاڵاوی و به‌چێژه بووم.
ئه‌مه چیرۆكی یاده‌وه‌رییه‌كانی هه‌ڵاتنی به‌كۆمه‌ڵه.. یاده‌وه‌ری مردن و ژیانمان.. یاده‌وه‌ری ئازایه‌تی و ترسنۆكیمان، منداڵی و گه‌نجێتیمان.. سه‌ركه‌وتن شكسته‌كانمان.. خۆشی و ناخۆشی، جوانی و كرێتییه‌كانمان.. خۆشبه‌ختانه، ئه‌و نه‌هامه‌تییانه كاتێك دواتر ده‌بنه چیرۆكێك، هه‌وێنی شادی لێ به‌رهه‌م دێت، كاتێك به به‌رگی وشه خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه و وێنه و تابلۆی ده‌ربڕین و جوانیی خه‌یاڵ كه له ڕووداوێكی ڕاستییه‌وه هاتووه‌ته ده‌ر و دواتر ده‌بێته‌وه به خه‌یاڵ.
ئه‌مه دنیای ڕۆمانه..
دوای "هه‌ڵاتن به‌ره‌و ژیان" چوومه ناو ئه‌زموونی دووه‌می ڕۆمانه‌وه، ئه‌میش له ڕێی چیرۆكی ڕۆژانی یاده‌وه‌ریی سه‌ربازێكی عێراقی له سه‌رده‌مێكی له‌بیركراودا، ئه‌مجاره "هه‌ڵاتن به‌ره‌و لووتكه" (هروب نحو القمه) بوو كه ئه‌م ڕۆمانه‌مه له‌م نزیكانه‌دا گه‌یشته ده‌ستی خوێنه‌ران و ناو كۆڕبه‌ند و پێنووسی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه.
من، دوای "هه‌ڵاتن به‌ره‌و لووتكه" هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ی پێشتر نیم، منی "ئه‌مه" بیر له هه‌موو شتێك ده‌كاته‌وه، چۆن بتوانێ بیانكات به وشه.. ته‌نانه‌ت ئه‌م شاشه‌یه‌ی له به‌رده‌ممه، جیاوازه له‌وه‌ی پێش "هه‌ڵاتن به‌ره‌و لووتكه"، ئیتر له‌مه‌ودوا به‌رهه‌مهێنه‌ری فیكر و بیرۆكه به‌ڵكو هه‌موو ژیانه، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی په‌نجه‌كانم ده‌توانێ له‌سه‌ر بۆرده‌كه‌ی یاری بكات و سه‌ما به پیته تێكه‌ڵاوه‌كانی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی وشه و بیرۆكه و چیرۆكی تری لێ به‌رهه‌م بهێنێ و ببێته سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ڕۆمانی نوێ.
ئومێدی پاڵه‌وان..
ئومێد، پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌م، بیست و شه‌ش ساڵی له یه‌ك ڕۆژدا چڕ كردووه‌ته‌وه، كاتێك به‌ڕاستی له ساڵی 2017 ده‌یه‌وێ له هه‌موو كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ڕابكات، به‌ره‌و لووتكه‌ی گردێك كه ئه‌و منداڵ بووه، ماڵیان له‌وێ بووه و تا ته‌مه‌نی گه‌یشتووه به 25 ساڵ، ئه‌و گرده كه یاده‌وه‌رییه‌كانی ئومێدی هه‌ڵگرتووه و منداڵیی و دواتر مێردمنداڵی و گه‌نجێتی ئه‌وی كۆ كردووه‌ته‌وه، ده‌بێته دۆسییه‌ی مێژووی و ئێسته‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و دواتر خۆی به ته‌نیا ده‌چێته سه‌ر گرده‌كه و تا له‌گه‌ڵ سروشتدا تێكه‌ڵ بێته‌وه به هزر و هه‌سته‌كانییه‌وه ڕابكات، به‌ڵكو به جه‌سته‌شییه‌وه.
فراوانبوونی ڕۆمانه‌كه له ڕووی شوێن و كاته‌وه..
به‌م شێوه‌یه ڕۆمانه‌كه له‌گه‌ڵ فراوانبوونی یاده‌وه‌رییه‌كانی ئومێد، له ڕۆژێكدا له ڕووی شوێن و كاته‌وه فراوان ده‌بێ. له ڕووی كاته‌وه، باس له مێژووی 100 ساڵی دۆزی كورد ده‌كات، له ڕووی شوێنیشه‌وه، باس له كوردستان به گشتی ده‌كات، كوردستان نه‌ك ته‌نیا باكوری عێراق، یان ته‌نیا باشووری توركیا و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ڕۆژئاوای ئێران. كاتێك هه‌ڵاتووه‌كانی خاكی عێراق ته‌واو ده‌بێ، خاكی توركیا له‌سه‌ر هێڵێكی پێچاوپێچ ده‌ست پێ ده‌كات كه ڕێككه‌وتنی سایكس بیكۆ دروستی كردووه و ناوی لێ ناوه سنوور، له‌و شوێنه كوردستان ته‌واو نابێ، ده‌ستیش پێ ناكات، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ هه‌موو ئاراسته‌كان، ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، باكور و باشوور، هه‌ڵاتوووه‌كان بگه‌نه هه‌ر شوێنێك، كوردستانه.
مێژوویی نییه.. خۆی مێژووه..
له ڕووی زانستییه‌وه، ڕۆمان به به‌رهه‌مێكی مێژوویی دانانرێ، به‌ڵام له ڕووی ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌وه، ده‌بێته به‌شێك له مێژوو، جیاوازییه‌كی زۆریش له نێوانیاندا هه‌یه. زانست دنیای ماده و یاسای و هاوكێشه‌یه، هونه‌ر دنیای هزر و هه‌ست و سۆزه، دووه‌م دنیایه‌كی كراوه و ئازاده، به‌ڵام یه‌كه‌م دنیایه‌كی داخراوه. ڕۆمانی "هه‌ڵاتی به‌ره‌و لووتكه" مێژووی به‌شێكه له ژیان، له چوارچێوه‌یه‌كی هونه‌ری و ئه‌ده‌بیدا، له چوارچێوه‌یه‌كی خه‌یاڵ و هه‌ستیاریدا، هه‌ست و سۆزداری و هه‌موو ڕووداوه‌كان ڕاستین، به‌ڵام خراوه ناو چوارچێوه‌وه و كه‌سایه‌تییه‌كان و شوێنه‌كان هاتوونه‌ته هه‌ڵبژاردن و به وردی كه‌سایه‌تی و ڕووداوه‌كان و كاته‌كه نووسراونه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه‌سایه‌تییه خه‌یاڵییه‌كان لای خوێنه‌ری ڕۆمانه‌كه له‌گه‌ڵ ڕاستیدا تێكه‌ڵ ده‌بێت! به شێوه‌یه‌ك وا ده‌زانێ ئه‌و پاڵه‌وانه فڵان كه‌سه كه خۆی ده‌یناسێ. "هه‌ڵاتن به‌ره‌و لووتكه" دنیای خه‌یاڵ و هه‌سته به‌ڵام له ڕوودای ڕاستی دروست بووه، له خه‌یاڵ دروست بووه، به‌م شێوه‌یه مێژوو ده‌نووسێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی مێژوو بێت!.
كه‌سایه‌تییه‌كان سومبولن..
"سه‌رهه‌ڵدان" كۆرپه‌یه‌كه ته‌مه‌نی سێ هه‌فته‌یه، له پێنجی ئاداری 1991 له دایك بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵداندا له دایك بووه، بۆیه ئه‌و ناوه‌ی پێ به‌خشراوه. دوای شكستی 21ی ئاداری هه‌مان ساڵ، له باوه‌شی باوكی ڕای كردووه. ئه‌و منداڵه یه‌كه‌م قوربانی سه‌ر ڕێی هه‌ڵاتنه‌كه‌یه كه ناتوانێ به‌رگه‌ی سه‌رما و بارانی شه‌وان بگرێ، دوای یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ڵاتنه‌كه ده‌مرێ. "به‌هیڤان" واته كه‌سێك هه‌میشه له پرسه‌دایه، تازه خه‌ریكه ده‌بێته سێ سساڵ، ئه‌و له 26ی ئاداری 1989 له دایك بووه، واته دوای ساڵێك له كۆستی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و ناوه‌ی لێ نراوه. دایكی ناوی "كانیك"ی دایكی، منداڵییه‌كی جوان و بێگه‌رد ژیاوه، عاشقی "ئومێد"ـه كه تاكه كه‌سه دوای مردنی به‌هیڤان و كانیك له ناو به‌فر و ڕێی سه‌ختی ده‌یان ڕۆژی له ژیان ماوه و توانیویه‌تی به‌رگه‌ی ڕۆیشتنی ژێر باران و ناو قوڕ و به‌فر بگرێ، به‌ڵام كاتێك ده‌كاته كه‌مپی هه‌ڵاتووه‌كان، به ته‌نیا ده‌گات.
وه‌ك پێشبڕكێیه‌كی ماراسۆنی تراجیدی، یه‌كه‌م كه‌س له‌و ڕێپێوانه ده ڕۆژییه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو خێزانه‌كه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له ده‌ست داوه، بۆیه ئومێد به ته‌نیا به‌ره‌و داهاتوو ده‌ڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان بگێڕێته‌وه و ڕۆمانه‌كه له هیوایدا بمێنێته‌وه. بۆیه كاتێك ده‌بینی ناوی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه هێمایه بۆ شۆڕش و قوربانییه‌كان و هه‌موویان ده‌ڕۆن، ته‌نیا ئومێد ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێته هیوایه‌ك بۆ داهاتوو ئیتر هه‌ر جۆره نه‌هامه‌تییه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵبگرێ، بۆیه ئومێد نامرێ، ئه‌و ئومێده‌ی كورد هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیگرتووه.
كۆتای هات تا ئه‌وانی تر ده‌ست پێ بكه‌ن..
من لێره له "هه‌ڵاتن به‌ره‌و لووتكه" ته‌واو ده‌بم، ئه‌و دنیایه‌ی بۆ من هه‌میشه له ماوه‌ی بیست و شه‌ش ساڵدا، له گۆڕانی به‌رده‌وامدا بوو، به شێوه‌یه‌ك به قۆناغی یاده‌وه‌رییه‌كی ساكاردا تێپه‌ڕی له 31ی ئاداری 1991 تا نۆی نیسانی هه‌مان ساڵ نووسران، پاشان بووه چیرۆكێك به زمانی كوردی به دوو كۆمه‌ڵه به ناوه‌كانی ڕێكا چه‌لی1 و ڕێكا چه‌لی2 بڵاو بوونه‌وه، دواتر كردم به عه‌ره‌بی و ئه‌وكات له ساڵانی (2000 تا 2003) ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری په‌یدا كرد، ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌وه بڕیارم دا بیكه‌م به ڕۆمان.
له ساڵی 2003 ده‌ستم پێ كرد و له كانوونی یه‌كه‌می 2017 ته‌واو بوو، له‌و ماوه‌یه‌دا، وه‌ك گیاندا‌رێك هه‌میش نوێ ده‌بووه‌وه و شێوازه‌كه‌ی هاته گۆڕان، له گۆڕانكاریی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و ناوه‌كانیانه‌وه تا ناونیشان و دواتر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی ئێسته جێگیر بووم كه له به‌رده‌ستی خوێنه‌راندایه، ئیتر بوو به ڕابردوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه، بۆ ئێوه بووه به ئێسته تا له‌و شوێنه‌ی ته‌واو بووه، ده‌ست پێ بكه‌ن، بیخوێننه‌وه و سه‌رنجی بده‌ن، من له ناو هه‌موو ئه‌و ژیانه‌ی عیشقم بۆی هه‌بووه، ژیانی تاڵ و شیرین هه‌ڵم بژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به زیندوویی بمێنێته‌وه. چاوه‌ڕێی هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌خنه‌كان ده‌كه‌م.