ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئێران له كاتى مانۆڕى سه‌ربازیى، هۆشداریى ده‌ده‌نه دوو كه‌شتى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى كه له ئێران نزیك بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سوپاى ئێران مانۆڕێكى سه‌ربازیى بۆ هێزه ده‌ریایى و وشكانى و ئاسمانییه‌كانى ساز كرد، له كاتى مانۆڕه‌كه‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئێران هۆشیارى ده‌ده‌ن به دوو كه‌شتى چاودێرى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى.
مه‌حموود مووسه‌وى گوته‌بێژى سه‌ربازى له ئاژانسى ته‌سنیمى ئێرانى گوتوویه‌تی، "دوو كه‌شتى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى بۆ چاودێریكردنى هێزى ده‌ریاى ئێران نزیك بوونه‌ته‌وه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئێرانیش ئاراسته‌ى كه‌شتییه‌كانیان زانیوه، بۆیه هۆشیارییان داوه‌ته كه‌شتییه‌كان و ئه‌وانیش له ناوچه‌كه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه".
هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى كه له هێزه‌كانى ئیمارات و سعوودیه و به‌حرێن پێك دێت، ماوه‌یه‌كه گرژییه‌كى توندیان له‌سه‌ر كێشه‌ى یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه.
سه‌ركرده‌ى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى ئێران به ناوى حه‌بیبوڵا سه‌یارى له باره‌ى مانۆڕه‌كانى ئه‌مڕۆ گوتوویه‌تى، "ئه‌م مانۆڕانه ساڵانه له نێوان یه‌كه‌كانى سوپاى ئێران ئه‌نجام ده‌درێن".
ئه‌م مانۆڕه‌ى ئه‌مڕۆى هێزه‌كانى ئێران له باشوور و باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئێران ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌ناره‌كانى مه‌كران و ده‌ریاى عه‌ربه تا زه‌ریاى هیندى ده‌گرێته‌وه.