دەوڵەمەندە توركەكان لەدەست ئەردۆغان هەڵدێن بە دوای وڵاتی جێگرەوە دەگەڕێن

:: PM:03:47:23/01/2018 ‌


بەهۆی رەوشی سیاسی ناوخۆی توركیا بە تایبەت دوای كودەتا شكستخواردووەكانی هاوینی 2016 و بە مەبەستی پاراستنی خۆیان و سەرمایەكەیان زۆرێك لە دەوڵەمەندەكانی توركیا لە هەوڵی كڕینی رەگەزنامەی وڵاتێكی ترن یان هەوڵی دەستخستنی ڤیزای ئاڵتونی دەدەن بەرانبەر بە ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە یەكێك لە وڵاتانی ئەوروپا، لەوانە یۆنان.

چیتر توركیا بۆ گەلانی توركیا نییە بەڵكو بۆ بووەتە وڵاتی سەرانی ئەردۆغان
ئەگەرچی ئەردۆغان رایوایە وڵاتەكەی لەسەر رێچكەیەكی دروست هەنگاو دەهاوێژێت بەڵام زۆرێك لە توركەكان بەتایبەت هاوڕای ئەو نین و هەست بە نیگەرانی دەكەن دەربارەی داهاتووی سیاسی و ئابووری توركیا، ئەمەش پاڵی پێوەناون بۆ گرتنەبەری رێگەچارەیەك بۆ پاراستنی خۆیان و سەرمایەكانیان بۆ داهاتوو.
لە نێوان ئەو رێوشوێنانەی هەندێك هاووڵاتیی تورك لە توركیا خەریكن دەیگرنە بەر، بە تایبەت دەوڵەمەندەكانیان لە هەوڵی كڕینی رەگەزنامەی وڵاتێكی ئەندامی یەكێتی ئەوروپان یانیش وەرگرتنی ڤیزای ئاڵتوونی لە رێگەی ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان لەو وڵاتانە، بە تایبەت لە یۆنان كە ئامادەیە ڤیزای ئاڵتوونی بدات بە وەبەرهێنەران بەرانبەر ئەنجامدانی پڕۆژەی بازرگانی.
لەم نێوەندەدا بنوس روزاكیس بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای ( نیشنگە لە یۆنان) كە ئاسانكاری دەكات بۆ وەرگرتنی ڤیزی ئاڵتوونی بۆ وەبەرهێنەران كە ئەمە بەشێكە لە ئامانجی دەوڵەت بۆ راكێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی بازرگانی لە وڵاتەكەیدا.
بە گوێرەی بەرنامەكە هەر كەسێك بە بەهای 250 هەزار یۆرۆ بەسەر ژوو، یەكەیەكی نیشتەجێ بوون لە یۆنان بكرێت ئەوا ڤیزای ئاڵتوونی بە خۆی و خێزانی و مناڵەكانی دەدرێت بەو مەرجەی تەمەنیان لە خوار 21 ساڵی بێت، تەنانەت ڤیزا دەدرێت بە دایك و باوكی ژن و پیاوەكە.
توركیا، ئەگەرچی رۆژێك لە رۆژان نموونەیەكی هەر دیاری سەقامگیری سیاسی و ئابووری بوو لە ناوچەكەدا ئێستە بەهۆی ململانێی ناوەخۆیی و دەرەوە داهاتووی وڵاتەكە كەوتۆتە مەترسییەوە، ئەمەش كاریگەری خراپی دروستكردووە لە پێشدا لەسەر بینییەكانی لە توركیا دەژین ئینجا لەسەر توركەكان خۆیشیان.
یۆنان تاكە وڵاتی یەكێتی ئەوروپا نیە ڤیزای ئاڵتوونی دەدات بەهۆی ئەو تەنگژە ئابوورییەی دووچاری هاتووە و ئامانجیش لەمەدا راكێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانەی بیانییە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی بازرگانی لەو وڵاتە. جگە لە یۆنان، ئەوا پورتوگالیش هەمان ڤیزا دەدات بەو مەرجەی نیو ملیۆن دۆلار بخەیتەكار، بەڵام قوبرسی یۆنانی دەمێكە رەگەزنامە بەو كەسانە دەدات وەبەرهێنان لە وڵاتەكەدا بكەن كە بەهاكەی لە دوو ملیۆن دۆلار كەمتر نەبێت.
كۆمپانیاكەی روزاكیس هەموو رێوشوێن و مامەڵەكان لە یۆنان لە ئەستۆ دەگرێت و ئامادەیە نێوەندگیریش بكات بۆ دەستخستنی موڵك بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت وەبەرهێنان لە یۆنان بكات، تەنانەت ئامادەیە خانووەكەش بۆ كڕیار نۆژەن بكاتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە كۆمپانیاكە سەردانێكی ئیستەنبوڵی كردووە بۆ ناساندنی كاری كۆمپانیاكە، ئەمەش دوای ئەوە هات كە خواستێكی زۆر لای توركەكان لەسەری هەبوو، بە گوێرەی زانیارییەكان خواست لەسەر وەبەرهێنان لە یۆنان لە زیاد بوون دایە بە تایبەت دوای هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی حوزەیرانی 2016. 

لەسەر خواستی توركەكان، كۆمپانیاكە روونكردنەوەی داوە و دەڵێ یەك بە یەك دانیشتنمان لەگەڵیاندا كردووە، تەنانەت وامان لێهات كاتمان نەبوو نانی نیوەڕۆش بخۆین تەنانەت كاتمان نەبوو بچین بۆ توالێتیش.
جێی باسە ئەو بەرنامەیە لە ساڵی 2013ەوە لە یۆنان جێبەجێ دەكرێت و لەسەرەتادا لای توركەكان زۆر گرنگی پێ نەدەدرا، بەڵام دوای كودەتاكە شكستخواردووەكە خواست لەسەری زۆر بووە.

 
هەڵاتن بۆ ئەوروپا
جگە لە توركیا، ئەوا وەبەرهێنێكی زۆری چینی و رووسی روویان لە یۆنان كردووە، بە گوێرەی ئامارەكانی ساڵی 2017 ئەوا وەبەرهێنە توركەكان پلەی سێیەمیان گرتووە و جێگەیان بە میسرییەكان لێژ كردووە و پێدەچێ لە ئایندەی نزیكدا پێش چین و رووسیا بكەون.
بە گوێرەی ئامارەكانی 2017ی كۆمپانیاكی روزاكیس، 170 وەبەرهێنی تورك رووی لە یۆنان كردووە، لە كاتێكدا لە 2016 ژماررەكە 2016 وەبەرهێن بووە. 

ئەردۆغان بە خیانەتكاریان دادەنێت
دوای كودەتا شكستخواردووەكە، ئەردۆغان هەڵمەتێكی گرتنی دەست پێكرد كە هێشتا كۆتایی نەهاتووە ئەمەش وایكرد توركێكی زۆر وڵاتەكەیان جێبهێڵن و روو لە یەكێتی ئەوروپا بكەن.
هەر لە دوای كودەتاكە تا ئێستە 760 تورك داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا كردووە كە بەشێك لەوان پاسپۆرتی دیپلۆماتیان هەڵگرتووە، هاوكات 33 تورك بە قاچاغ خۆیان گەیاندۆتە یۆنان.
هاوكات بەرپرسانی بەریتانی ئاشكرای دەكەن دوای 2016 كە خواستی هاوڵاتیان توركیا بۆ چوونیان بۆ بەریتانیا سێ هێندە زیادی كردووە. 
بە پشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی نیو وۆرلد ویلزی جیهانی پەیوەندار بە عەقارات و سەرمایە و وەبەرهێنان، ئەوا ژمارەی ئەو دەوڵەمەندە توركانەی وڵاتەكەیان بەجێدەهێڵن روو لە زیادبوونێكی هەست پێكراوە.

فرۆشتنی رەگەزنامە
دوای ئەوەی بەشێكی زۆری وەبەرهێنەران توركیایان بەجێهێشت، ئەردۆغان داوای لە حكوومەت كردووە كە رێوشوێن دژ بە وەبەرهێنەران بگرێتەبەر كە دەیانەوێت قازانجی كاڵاكانیان بەرنە دەرەوەی وڵات و ئەوەشی وەك جۆرێك لە خیانەت ناساند.
هاوكات ئەردۆغان هەڵسا بە راگەیاندنی بەرنامەیەكی هاوشێوەی ئەوەی یۆنان كە هەر كەسێك بە بەهای ملیۆنێك دۆلار وەبەرهێنان لە توركیا بكات ئەوا رەگەزنامەی توركیای پێدەدرێت.
چاودێران پێیان وایە ئەو پێنشنیازەی ئەردۆغان باشترین بەڵگەیە لەسەر شكستی پڕۆژەی سیاسی و ئابووری سەرۆكی توركیا كە دەریدەخات ئەو گەیشتووەتە گێژاوێكی حەقیقی بۆیە ئامادەیە رەگەزنامەی وڵاتەكەی بخاتە خستنەڕووی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی، كەچی وەربەرهێنەرانی تورك وڵاتەكەیان بەجێ دەهێڵن و وەربەرهێنان لە وڵاتێكی تر دەكات.

سەرچاوە/ عەرەب


وشە - فه‌رمان سادق