به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى پۆلیسى هه‌ولێر، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه مامۆستایه‌كی ئاینی شاره‌كه خۆی ده‌كوژێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى پۆلیسى هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مامۆستایه‌كی ئاینی (مه‌لا) به‌ناوی "به‌ناوى بارزان غازى" به په‌تێك خۆى هه‌ڵده‌واسیت و گیانى له‌ده‌ست داوه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى پۆلیسى هه‌ولێر هاتووه كه ئه‌م مامۆستا ئاینییه ته‌مه‌نى 33 ساڵه و له نهۆمى دووه‌مى خانووه‌كه‌ى خۆى به په‌تێك خۆى هه‌ڵواسیوه و گیانى له‌ده‌ست داوه.
پۆلیسى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات ڕووداوه‌كه سه‌عات چوارى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ڕووی داوه و دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
ڕووداوی خۆ کوشتن لە هەرێمی کوردستان ماوەی چەند ساڵێکە ڕووی لە کەمی کردووە بەڵام هێشتا جارجار بوونی هەیە، بەڵام دیاردەی خۆکوشتنی مامۆستای ئاینی تا ڕادەیەک نامۆیە.