مرۆڤ ناتوانێ له‌وه تێبگات كه ڕێژه‌ی زیره‌كی و ئاستی سه‌ركه‌وتنی چه‌نده، ناشتوانێ د‌رك به‌وه بكات كه تا چه‌ند توانای پێشكه‌وتنی هه‌یه، مه‌گه‌ر یه‌كێك پێی بڵێت یان به شێوازێك بۆی ڕوون بكه‌نه‌وه.
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك ده‌خه‌ینه ڕوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیارانه له خۆت بكه‌یت و وه‌ڵامه‌كانی به دروستی به‌ده‌ست بێنیت، وات لێ ده‌كات متمانه‌ت به خۆت هه‌بێت و له توانای سه‌ركه‌وتنه‌كانت تێ بگه‌یت:
*ئیره‌یی به كێ ده‌به‌یت؟
ئیره‌یی به كه‌سێك ده‌به‌یت كه ده‌وڵه‌مه‌نده؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه بۆ تۆ بڕه‌خسێ، هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌یت وه‌ك ئه‌و؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێ بێت، ئه‌وا هه‌لێكی باشت بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ ڕه‌خساوه.
*ئه‌گه‌ر له پێناو زانستێكت خه‌ڵاتێكی گرنگت بكه‌ن، كام زانسته‌ی تۆ شایانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یه؟
پێویسته هه‌میشه خه‌ونێكی گه‌وره بۆ به‌ده‌ستهێنانی شتی مه‌زن له مێشكتدا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه بوارێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ خۆت دیاری بكه‌یت.
*سه‌رسامی كام كه‌سایه‌تییه‌یت؟ بۆچی؟
هه‌ست ده‌كه‌یت كێ سه‌ركه‌وتنه‌كانی له ئاست حه‌زه‌كانی تۆیه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی خه‌ونی پێوه ده‌بینیت؟ سه‌یری هه‌نگاوه‌كانی بكه و لێوه‌ی فێربه، به‌ڵكو به هه‌مان ئه‌نجامی ئه‌و یان به‌رزتر بگه‌یت.
*ئه‌و خه‌ونه‌ت چییه كه وازت لێ هێناوه؟
له‌وانه‌یه كه‌سێكی ساده بژی، له كاتێكدا خه‌ونێكی گرنگ له ژیانتدا هه‌بووه، له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێ وازت لێی هێناوه، بگه‌ڕێوه لای، به‌ڵكو ببێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانت، خه‌ونه‌كه‌ی منداڵیت نوێ بكه‌ره‌وه.
*داوا له سێ كه‌سی نزیكت بكه، ئه‌و شتانه‌ت پێ بڵێن كه تۆ تێیدا سه‌ركه‌وتوویت.
هه‌ندێك جار كه‌سانی ده‌وروبه‌ر باشتر ده‌توانن له توانا و بابه‌ته سه‌رنجڕاكێشه‌كانمان تێ بگه‌ن و بیناسنه‌وه، كه ڕێی تێ ده‌چێت تێیدا سه‌ركه‌وتوو بین.
*ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه چییه له تۆدا كه له‌وانیترت جیا ده‌كاته‌وه؟
بزانه نووسین، ئاژه‌ڵ به‌خێوكردن، ڕۆڵ بینین له فیلم‌دا یان چ شتێك ده‌توانێت هێز و توانایه‌كی باشت بداتێ بۆ سه‌ركه‌وتن.
*ئه‌گه‌ر دوو ملیۆن دۆلارت هه‌بێت، چی پێ ده‌كه‌یت؟
ئه‌م پرسیاره گرنگه وات لێ ده‌كات خه‌ونه منداڵییه‌كه‌ت بێنیته دی و حه‌زی سه‌ركه‌وتن له ناخت‌دا بچه‌سپێت.