سوید لە رووسیا نیگەرانە

:: PM:01:10:11/10/2016 ‌
وەزیری بەرگریی سوید، پیتەر هۆلتكویست، لەبارەی دانانی بنكەی مووشەكیی "ئیسكەندەر" لەلایەن رووسیاوە لە هەرێمی كالینینگڕاد لە خۆرئاوای رووسیا، روونكردنەوە دەدات و بە "ئاماژەیەكی سیاسەتی ئیستیفزازی" ناوی دەبات.

رۆژنامەی "داگنس نیهیتەر"ی سویدی، لە زاری وەزیری بەرگریی سویدەوە بڵاوی كردەوە: "ئەم رێكارییانەی رووسیا ئاماژەن بۆ سیاسەتێكی ئیستیفزازی و كارێكی باش نییە و كاریگەریی نەرێنی لەسەر هەموو وڵاتانی ناوچەی دەریای بەڵتیك دەبێت".

هاوكات وەزیرە سویدییەكە، نیگەرانیی وڵاتەكەی لە دانانی بنكەی مووشەكی ئیسكەندەر نەشاردەوە، چونكە پێی وایە ئەو جۆرە مووشەكانە توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمییان هەیە.

ئەم لێدوانەی سوید لە كاتێكدایە كە وەزارەتی بەرگریی رووسیا دووپاتی لە گواستنەوەی بنكەی مووشەكی جۆری (ئیسكەندەر ئێم) كردووەتەوە بۆ هەرێمی كالینینگڕاد لەوپەڕی خۆرئاوای وڵاتەكە.

وشە/ سپوتنیك. و: ئەهمەد كەیفی


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی