ترەمپ: زەوی پەراوێز بخەن و با بڕۆینە سەر مانگ

:: AM:09:33:21/11/2016 ‌

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ ئاشكرای كرد، پێویستە بودجەی تەرخانكراوی وڵاتانی دنیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوای زەوی بەكار بهێنن لە خزمەتی پڕۆژەكانی ئاژانسی بۆشاییگەری ئاسمانی "ناسا"، بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن ژیان لەسەر هەسارەیەكی تر بدۆزنەوە، یەكێك لەو شوێنانەش كە گونجاوە رەخساندن و دۆزینەوەی ژینگەی لەبارە لەسەر مانگدا.

رۆژنامەی "تەلەگراف"ی چینی بڵاوی كردەوە، كە دۆناڵد ترەمپ گۆڕینی كەشوهەوای سەر گۆی زەوی بە هەڵخەڵەتاندنێكی وڵاتی چین دەبینێ، دەیەوێ "ناسا" دووپات لەسەر گەیشتن بە دوورترین خاڵی گەردوون بكات، بۆ دۆزینەوەی ژیان لەسەر هەسارەیەكی تری گەردوون، لە جیاتی ئەوەی پارە و گرنگی و بیری خۆمان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەرخان بكەین.

بۆب واكەر وەك راوێژكاری ترەمپ بۆ كاروباری بۆشاییگەری ئاسمان كار دەكات گوتی، سیاسەتی ئەمەریكی كار دەكات بۆ ئەوەی لە داهاتووی نزیكدا دۆزینەوەی تەواو لە كۆمەڵەی خۆر بكات و بەر لە كۆتای ئەم سەدەیە، ئەگەری دۆزینەوەی ژیان لەسەر مانگ نزیك دەبێتەوە لە فەراهەم بوون.

بەشی زانستەكانی زەوی لە "ناسان" ئەمساڵ 1.92 ملیار دۆلاری لە پڕۆژەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا خەرج كرد و  بڕیارە بۆ ساڵی داهاتووش بە رێژەی 30% زیاتر بودجە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا تەرخان بكات.

هاوكات بودجەی ئەو دەزگە زەبەلاحەی ئەمەریكا لە سەردەمی حوكمی باراك ئۆباما بە ڕێژەی 50% زیادی كردووە و زۆرینەی بودجەكەشی لە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوای زەوی خەرج كراوە.

پێشتر لە سەردەمی حوكمی جۆرج دەبلیو بوش، ناسا بەرنامەیەكی تۆكمەی داڕشت بۆ ئەوەی لە ساڵی 2020 گرووپێكی زۆری خەڵك بباتە سەر مانگ، بەڵام باراك ئۆباما ئەو پڕۆژەیەی ڕەت كردەوە و زۆرترین پارەی تەرخان كرد بۆ مانگی دەستكردی "سلیكۆن" كە بە خێراترین شێوە پێوانەی خێرایی با و كەشوهەوای و ئاستی ئاوی زەریا و دەریاكان دەكات.

سەرچاوە/ سكای نیوز.


وشە - باز ئه‌حمه‌د