كچە پێشمەرگەیەكی خۆرهەڵات خۆی كوشت


كچە پێشمەرگەییەكی خۆرهەڵاتی كوردستان لەكاتی دەوامی لە شاردێی دێگەڵەی سەربە شارۆكەی كۆیەی پارێزگای هەولێر لەكاتی پاسەوانی گولـلەییەك لەخۆی دەدات و خۆی دەكوژێت.

ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی شوبات، شۆڕش كاكە بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پێشمەرگەیەكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە كچە لە پارتی ئازادی كوردستانی ڕۆژهەڵات خۆی دەكوژێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە زیاتر گوتی، پێشمەرگەكە ناوی شادی توڤانە تەمەنە 25 ساڵ لەكاتی ئەركی پاسەوانی خۆی لەبارەگای خۆیان لە گوندیكی سەربەشارەدێی دێگەلەی سەر بە شارۆكەی كۆیە خۆی كوشتووە دوای ئاگادار كردنەوەی دادوەر لێكۆڵینەوە دەستی پێ‌ كردووە.

شۆڕش ئاشكرای كرد لاپەڕەی لێكۆڵینەوە لەبنكەی پۆلیسی دێگەڵە كرایتەوە و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونمان بەردەوام دەبێت بۆ ڕووداوەكە.

خۆكوشتنی ئەو كچە پێشمەرگەیە لە كاتێكدایە لە 20 ڕۆژ بەر لەئێستە كچێكی تری تەمەن 20 ساڵ تەرمەكەی لەنێوان دوو گوند بە كوژراوی دۆزرایەوە كە چوار گولەی لێدرابوو دواتر دەركەوت ئەو ژنە لەلایەن كەسوكاری كوژراوە و دوای 15 ڕۆژ مانەوەی تەرمەكەی خانەوادەكەی هاتن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكەی و چوار كەسیش بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە لەسەر ئەو تاوانە.

لە سەرەتای ساڵی 2018 ڕێژەی كوشتن و خۆ كوشتن بەشێوەیەكی ترسناك بەرز بۆتەوە و ڕێكخراوەكانی تایبەت بە ژنان و دەستەی مافی مرۆڤ نیگەرانن.



وشە - رامیار جەواد


PM:04:38:07/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 749 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌