له چه‌ند رۆژى رابردوودا، به هه‌زاران كه‌س له شاره‌كانى ئیتاڵیا له دژى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى فاشیزم خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه.
له چه‌ند رۆژى رابردوو، له كۆمه‌ڵێك شارى ئیتاڵیا به ده‌یان هه‌زار كه‌س خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا له دژى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى فاشیزم و ره‌گه‌زپه‌ستى له ناو كۆمه‌ڵگه‌ى ئیتاڵیادا.
له‌وانه له شارى ماشیراتا و شارى پیاچینزا دوێنێ خۆپیشاندان ئه‌نجام درا، هه‌روه‌ها له چه‌ندان شارى تر كه‌مپین و ناڕه‌زایى له دژى دیارده‌ى ره‌گه‌زپه‌رستى ئه‌نجام درا.
ئه‌م خۆپیشاندانانه كه له رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو و دوێنێ شه‌موو ئه‌نجام دراون، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌بوو هه‌فته‌ى رابردوو هێرش كرایه سه‌ر شه‌ش كه‌سى به ره‌گه‌ز ئه‌فریقایى. بۆیه له یه‌كێك له دروشمى خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌بوو "ئه‌ى بێگانه‌كان مه‌ڕۆن، ئێمه له‌گه‌ڵ فاشیسته‌كان به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن".
هه‌رچه‌نده ناڕه‌زایى له به‌رانبه‌ر فاشیزم و ره‌گه‌زپه‌رستى توندتر ده‌بێت، له به‌رانبه‌ریشدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ره‌گه‌زپه‌رستى و دژایه‌تى بێگانه توندتر بێت، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو حزبه‌كه‌ى بیرلسكۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، چونكه ئه‌م سه‌ركرده سیاسییه به ئاشكرا له هه‌فته‌ى رابردوو بێگانه‌كان وه‌ك "بۆمبێكى چێنراو" وه‌سف كرد و به‌ڵێنى دا ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ى سه‌ربكه‌وێت، 160 هه‌زار بێگانه له ئیتاڵیا بخاته ده‌ره‌وه.