بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، لە ماوەی مانگی ئه‌یلوولى ئەمساڵدا، لە هەرێمی كوردستان 570 سكاڵا لە لایەن ژنانەوە دژی پیاوان تۆمار كراوە و چه‌ندان حاڵه‌تی توندوتیژی سێكسی تۆمار كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه و وێنه‌یه‌كیشی بۆ "وشە" نارد، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له مانگی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبه‌رى ئەمساڵدا، لە چاو مانگەكانی دیكە زۆرترین حاڵەتی توندوتیژی سێكسی تۆماركراوە، كه 15 حاڵه‌ت بووه، له هه‌ر سێ پارێزگاكه به ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و ناوچه‌كانى تریشه‌وه، هاوكات 570 سكاڵا لە لایەن ژنانەوە دژی پیاوان تۆمار كراوە.
شه‌ونم هه‌ورامی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به زۆربوونی توندوتیژی به "وشه"ی گوت: توندوتیژی كارێكی دوژمنكارانه‌یه ده‌خریته سه‌ر ئافره‌ت كه به‌هۆی ئامرازێكه‌وه ده‌كرێت، به‌و هویه‌وه ئازاردانی ده‌رونی و جه‌سته‌یی و سێكسی لێ ده‌كه‌ویته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وته‌ی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و پێویسته له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كان و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌وه ئاستی ڕۆشنبیری تاكه‌كان به‌رز بكرێته‌وه تا له‌و دیارده‌یه دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه كاریگه‌ری توندوتیژی بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه ده‌كرێ، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ ده‌مێنێته‌وه و زۆری ده‌وێ تا ساڕ‌ێژ ده‌بێت.
بەپێی ئامارەكە لە پارێزگای هەولێر، یەك حاڵەتی كوشتن و چوار سووتان و سێ خۆسوتان و 197 سكاڵا لە لایەن ژنانەوە دژی پیاوان تۆمار كراوە، هەروەها لە پارێزگەی دهۆك، سێ خۆكوشتن و یه‌ك حاڵەتی سووتان و یه‌ك حاڵەتی خۆسوتان و 173 سكاڵا لە لایەن ژنانەوە دژی پیاوان تۆمار كراوە و زۆرترین حاڵەتی توندوتیژی سێكسیش تۆماركراوە كە شه‌ش حاڵەت بووە، زیاتر لە هەموو پارێزگاكانی تر.
هەر بەپێی ئامارەكە لە پارێزگەی سلێمانی دوو كوشتن و یه‌ك خۆكوشتن و چوار سووتان و 55 سكاڵا تۆماركراوە، هه‌روه‌ها سێ حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسیش تۆماركراوه.
لە گەرمیان، یەك خۆكوشتن و 61 سكاڵا. له ڕاپه‌ڕین یه‌ك كوشتن و یه‌ك سووتان و دوو خۆسووتان هه‌بووه، سێ حالًه‌تى توندوتیژى سێكیش تۆماركراوه، 27 سكاڵا و 3 حاڵه‌تى توندوتیژى سێكسى تۆماركراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی