منداڵان به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌ندروستییه‌كانیان، زووتر هۆگری ئه‌و خواردنه‌وانه ده‌بن كه زیانبه‌خشن، بۆیه دەبێ رەچاوی ئەوە بکرێ چ جۆرە خواردنەوەیەک بۆ منداڵان سوودی زۆرتره و چ جۆرە خواردنەوەیەک بۆ تەمەنی منداڵان گونجاو نییە و تووشی زیانیان دەکات.
ئەو خواردنەوانەی سوود و زیانیان هەیە بۆ منداڵان بریتن لەمانه‌ی خواره‌وه:
1 ـ ئەو منداڵانەی تەمەنیان تا شةش مانگە، دەبێ تةنيا لە شیری دایک سوود وەربگرن، منداڵانی تەمەن یەک ساڵ جگە لە شیری دایک دەتوان سوود لە خواردنەوەی ئاوی تەندروست وەربگرن.
2ـ خواردنەوەی ئاو بۆ منداڵان گرنگە و خانەکانی جەستە تێر ئاو دەکا و بەرگری دەکات لە دروستبوونی بەکتریاکانی ناو لەش. له ته‌مه‌نی بچو‌وكدا پێویسته به مه‌مه‌ی شیر ئاو بدرێته منداڵان، باشترین ئاو ئه‌وه‌یه بكوڵێندرێت و دوای ساردبوونه‌وه بخورێته‌وه.
3ـ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئاوه‌ی كه شه‌كری تێ ده‌كرێ، یان هەڵگری تامێکی تایبەتن بە منداڵەکانتانی مەدەن.
4ـ شیر گەورەترین کانگای کالسیۆمه و ڤیتامین D یە، رۆژانە پەرداخێك شیر بە منداڵەکانتان بدەن، پێویسته گرنگی به ته‌مه‌ن نه‌درێت و ئه‌گه‌ر له تواناتاندا بوو، تا 10 ساڵی ته‌مه‌نی منداڵ له‌م كرداره به‌رده‌وام بن.
5ـ بۆ دەستەبەرکردنی مادە کانزاییەکان، هەوڵ بدەن رۆژانە په‌رداخێك ئاوی میوەی سرووشتی بە منداڵەکانتان بدەن، مۆز و پرته‌قاڵ و ترێ باشترین جۆری میوه‌كانن.
6ـ منداڵەکانتان دوور بکەنەوە لە خواردنەوە گازییەکان، چونکە جگە لە زیان هیچ سودێکی خۆراکی نییە.
7ـ هیچ کات چا بە منداڵەکانتان مەدەن، ئەگەر منداڵ پێداگری کرد لە سەر خواردنەوەی چای ئەوە دەتوانن بڕێکی کەم چای لەگەڵ شیر تێکەڵ بکەن و پێیانی بده‌ن، یان بڕێكی كه‌م چاو ئاوێكی زۆر كه ته‌نها كه‌مێك ره‌نگی ئاوه‌كه بگۆڕێت.
8ـ منداڵەکانتان دوور بکەنەوە لە خواردنەوەی ئاوی میوەی بی کوالیتی کە هەڵگری رەنگ و مادە زیانبەخشەکانن، سوود له ئاوی میوه‌ی سروشتی وه‌رگرن.
سه‌رچاوه: sabah