ئه‌و جۆره شێرپه‌نجه‌یه‌ی كه له منداڵدا ڕوو ده‌ده‌ن، جیاوازن له‌و جۆره شێرپه‌نجه‌یه‌ی له ته‌مه‌نی گه‌وره‌دا تووش ده‌بن، ئه‌وه‌ی تایبه‌ت به منداڵ له‌م ورده‌كارییه‌دا زانیاری له‌سه‌ر ده‌درێ.
لیوكیمیا/ ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه بریتییه له شێرپه‌نجه‌ی مۆخ و ئێسك و خوێن، زۆرترین و بڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌ی منداڵانه، به‌ڕێژه‌ی له 30% تووشبوونی منداڵ به شێرپه‌نجه ئه‌م جۆره‌یه. لیوكیمیا چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، زیاترین جۆری (ALL) و (AML) كه تووشی منداڵ ده‌بێت، نیشانه‌كانی ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه (ئازاری زۆر و به‌رده‌وامی ئێسك و جومگه‌كان و هیلاكی و بێتاقه‌تی به‌رده‌وام و خوێنبه‌ربوون و زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕانی ره‌نگ و مۆربوونه‌وه‌ی پێست و دابه‌زینی كێشی له‌ش). ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی خێرا ته‌شه‌نه ده‌كات، پێویسته به زووترین كات له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به نیشانه‌كانی، ده‌ست به چاره‌سه‌ر بكرێت.
گرێی له مێشك و دڕكه په‌تك/ شێرپه‌نجه‌ی مێشك و ده‌مار به‌دووه‌م جۆری شێرپه‌نجه داده‌نرێت كه منداڵ تووشی ده‌بن له دوای لیوكیمیا، 26% منداڵانی تووشبوو به شێرپه‌نجه، تووشی شێرپه‌نجه‌ی گرێی له مێشك و دڕكه په‌تك ده‌بن، له شێرپه‌نجه‌ی مێشك و ده‌ماردا چه‌ندان جۆری جیاواز هه‌ن كه نیشانه و هۆی جیاوازیان هه‌یه و پێویستیشی به چاره‌سه‌ری جیاواز هه‌یه.
زۆربه‌ی ئه‌و گرێیانه‌ی له مێشكی منداڵ دروست ده‌بن، له‌لای خواره‌وه‌ی مێشك په‌یدا ده‌بن، نیشانه‌كانی به (سه‌رئێشه و دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه و تێكچوونی ئاستی بینین یاخۆ له‌وانه‌یه گرفت دروست بكات له‌كاتی ڕۆشتنی منداڵه‌كه)، به‌ڵام هه‌رچی گرێی دڕكه په‌تكه، كه‌متر ڕوو ده‌ده‌ن له منداڵه‌كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ گرێی مێشكدا.
نیورۆ بلاستۆما/ ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه 6% رێژه‌ی تووشبوونی شێرپه‌نجه‌ی منداڵ پێك دێنێت، به‌تایبه‌ت له‌و منداڵانه‌دا كه ته‌مه‌نیان خوار یه‌ك ساڵه، زۆر به‌كه‌می ڕوو ده‌دات له منداڵی دوای ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵ. نیورۆ پلاستۆما بۆی هه‌یه له هه‌ر شوێنێكی له‌شدا ڕوو بدات، به‌ڵام زیاتر له سكدا په‌یدا ده‌بێت نیشانه‌كانی (ئازاری به‌رده‌وامی سك و ئازاری ئێسك و هه‌بوونی تا).
گرێی ویلمس/ بریتیه له گرێی گورچیله، له‌وانه‌یه له یه‌ك گورچیله یا هه‌ردووك گورچیله‌ی منداڵ دروست بێت، 5%ی منداڵانی تووشبوو به شێرپه‌نجه ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گرن، زیاتر له ته‌مه‌نی سێ بۆ چوار ساڵدا ده‌رده‌كه‌وێت و به ده‌گمه‌ن له منداڵی گه‌وره‌تر له‌و ته‌مه‌نه، تۆمار كراوه. هه‌ندێك جار دایك له‌كاتی شووشتنی منداڵه‌كه‌یدا هه‌ست به هه‌بوونی گرێكه ده‌كات له سكی منداڵ یا هه‌ندێك نیشانه‌ی تری تێدا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك (هه‌بوونی تا و ئازاری به‌رده‌وامی سك و دڵ تێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه).
شێرپه‌نجه‌ی گرێی لیمفاوی/ لیمفه گرێكان بڕبڕه‌ی سه‌ره‌كی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شن كه خانه‌ی لیمفاوی لێوه دروست ده‌بێت، شێرپه‌نجه‌ی گرێی لیمفاوی دوو جۆری هه‌یه، سێ و نیو له سه‌دای منداڵانی تووشبووی شیرپه‌نجه ئه‌م جۆره ده‌رگن (هوجگین و نا هوجگین) كه ده‌بنه هۆی گه‌وره‌بوونی گرێ لیمفاوییه‌كان و هه‌ندێك جار ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خوێن و خوێنبه‌ربوون یا تا و ئاره‌قكردی به‌رده‌وام.
شێرپه‌نجه‌ی ماسولكه/ ئه‌مجۆره شێرپه‌نجه‌یه به‌ڕێژه‌ی 3% تووشی منداڵ ده‌بێت و بۆی هه‌یه له هه‌ر ماسولكه‌یه‌كی له‌شدا وه‌ك (سه‌ر، مل، حه‌وز، قۆڵ، باسك و قاچ) ڕوو بدات، ده‌بێته هۆی دروستبوونی گرێ و ئازاری زۆر له‌و ماسولكه‌یه‌دا.
شێرپه‌نجه‌ی ئێسك/ ئه‌میش 3%ی تووشبووان ده‌گرێته‌وه له منداڵ، به‌ڵام ئه‌مجۆره شێرپه‌نجه‌یه، له هه‌موو ته‌مه‌نێكیشدا ڕوو ده‌دات، به‌ڵام زیاتر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری دوای ته‌مه‌نی 10 ساڵی.
شێرپه‌نجه‌ی چاو/ ئه‌م جۆره شیرپه‌نجه‌یه 2% منداڵانی تووشبوو به شێرپه‌نجه هه‌ڵگری ئه‌م جۆره‌یانن كه له چاوی منداڵدا دروست ده‌بێت، له ساڵی یه‌كه‌م و دووه‌می ته‌مه‌نیدا نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون. دایك و باوك هه‌رزوو هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، چونكه شێوه و ڕه‌نگی هه‌ردوو چاوی منداڵه‌كه وه‌ك یه‌ك نامێنێت، ئه‌وه‌ش دیارترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی چاو.
دكتۆر ده‌وه‌ن دڵشاد
پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ