لالەنگی چ سوودێك بە جەستە دەگەیەنێت؟

:: PM:02:37:18/02/2018 ‌
لالەنگی جۆریكە لە پرتەقاڵی ماندەرین و قەبارەیەكی جیاوازی هەیە، تام و توێكڵەكەیشی بە بەراورد لەگەڵ پرتەقاڵی ئاسایی جیاوازە، لالەنگی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و دژە هەوكردن و دژە ڤایرۆس و تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەیە، ڕیشاڵی تواوە و نەتواوەی تێدایە و ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم دەكاتەوە و كرداری هەرس باشتر دەكات.
 
گرنگترین سودەكانی لالەنگی

یەكەم: سوودی بۆ پێست، بەهۆی بوونی دژە ئۆكسیدەوە لالەنگی زۆر بەسوودە بۆ پێست و بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە، یارمەتی سپیكردنەوەی پێست دەدات، بەتایبەتی بەكارهێنانی ماسكی لالەنگی، پێست لە بەكتریا پاك دەكاتەوە.

دووەم: بەپێی توێژینەوەەكان لالەنگی بڕێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە و بەمەش پارێزگاری لە پووك دەكات و بەتایبەتی ڕێگە لە خوێنبەربوونی پووك دەگرێت، ڕێگە نادات بەكتریای زیانبەخش لەناو دەم كۆببنەوە و ڕووكەشی ددانەكان دەپارێزێت.

سێیەم: هەستی بینین باشتر دەكات، بەهۆی بوونی ڤیتامین A و C توانای بینین بەهێز دەكات و ڕێگە لە خەوزران دەگرێت، بە گەرم كردنی ڕێژەی ئەو ڤیتامینانەی تێیدایە لەناو ناچێت.

چوارەم: بەهۆی بوونی ڤیتامین  B12 یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات و رێگە لە هەڵوەرینی قژ دەگرێت و سپیبوونی تاڵەكانی قژ ڕادەگرێت.

پێنجەم: هەموومان دەزانین كە ڤیتامین C گرنگە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش، تێكەڵ كردنی ئاوی لیمۆ و نەعناع و لالەنگی كە تایبەتمەندی دژی ڤایرۆسیان هەیە رێگە لە تووشبوون بە هەڵامەت و سەرمابوون دەگرێت.

سەرچاوە/ eatthis



وشە - ئاوات ئازاد