دوو كادیری پێشكه‌وتووی گۆڕان، "بێ بەریبوونی خۆیان" له بزووتنه‌وه‌كه‌یان ڕا ده‌گه‌یه‌نن، چونكه هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی له هه‌ڵبژاردنی عێراق دژی به‌رژه‌وه‌ندیی كورده و به‌ڵگه‌ش كاندیدبوونی سروه عه‌بدولواحیده له لیستی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا.
له په‌یامێكدا كه دوێێنی یه‌كشه‌م له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویان كردووه‌ته‌وه، سەرداری مەحموودی حەمە مراد کاندیدی پێشوی بزووتنەوەی گۆڕان و وریا جاف ئەندامی پێشوی ئەنجوومەنی گشتیی بزووتنەوەكه له هۆڵه‌ندا، نامه‌یه‌كیان بۆ "جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان" ناردووه و ئاڕاسته‌ی "کۆمەلانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان"یش كراوه، تێیدا نووسیویانه: وەک هەموو لایەك ئاگادارن، سروە عەبدولواحید، سەرۆک فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کاندیدە بۆ لیستی ئه‌لنه‌سڕی حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیرانی عێراق، ئێمە پێمان وایە، ئەمە لادانە لەو پێڕەو و پەیامانەی کە بزوتنەوەی گۆران، لە پێناویدا دروست بووه و لەگەڵ خۆیدا هەڵی گرتوە، بۆیە ئەم کارە بەلای ئێمەوە، خیانەتە لە خەڵک و خاکی کوردستان و خوێنی شەهیدەکانمان!
ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی گۆڕان ده‌ڵێن: ئێمە دوو کادر و هەڵسوڕاوی ماندوو و چالاکی ڕۆژە سەختەکانی سەرەتای لەدایکبوونی بزووتنەوەی گۆڕان و پێشوتریش خەباتگێری دێرین و بە ئەمەگی مەیدانیی خەباتی کوردایەتی بووین و بۆ چرکەساتێکیش خیانەتمان بە نیشتمان و دۆزە ڕەواکەی نەکردوە.
ئه‌وان كاندیدبوونی سروه له لیستی عه‌بادی به "ڕۆچوون ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێن، ئەگەر، ئەم ڕۆچوونە، سیاسەت و بۆچوونی بزووتنەوەی گۆڕان بێت، ئەوا ئێمە بەئاشکرا و راشکاوانە، "بێ بەریبوونی خۆمان" لە بزووتنەوەی گۆڕان رادەگەیەنین و داواش لە گۆڕانخوازان و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین، ئەوانەی خۆیان بە خەمخۆری نیشتمان دەزانن، هەڵوێستی ڕژد وەربگرن.
ئه‌وه‌شیان نووسیوه، بۆیە پێویستە، بزووتنەوەی گۆڕان، بە زووترین کات، بەرائەتی خۆی لەم خیانەتەی سروە عەبدولواحید ڕابگەیەنێت و وەك چۆن ڕابوون مەعرووفی سزا دا، سروە عبدالواحیدیش لە ڕیزەکانی خۆی بکاتە دەرەوە.
له كۆتای په‌یامه‌كه‌یان نووسیویانه، هەر گۆڕانخوازێک لەگەڵ ئەم پەیامەی ئێمەدایە، بۆ مێژووی خۆی، دەتوانێت بە ناوی خۆیەوە هەڵوەێستی خۆی تۆمار بکات.