به‌رپرسێكى سه‌رۆكایه‌تیى ئیسرائیل له كۆڕبه‌ندى ڤالداى ئه‌مڕۆ گوتى، "سه‌رۆك نه‌تانیاهۆ ده‌ڵێ كورد پێویستى به ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ هه‌یه تا كۆیان بكاته‌وه".
دۆرى كۆلد راوێژكار له سه‌رۆكایه‌تیى ئیسرائیل له میانه‌ى كۆڕبه‌ندى ڤالداى له مۆسكۆ گوتى، "سه‌رۆكى ئیسرائیل پاڵپشتى له ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌كات بۆ كورد".
له سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كۆلد گوتى، "ئیسرائیل ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى كورد بكرێت، ئه‌وان 40 ملیۆنن له ناوچه‌كه‌دا، چونكه هێشتا ئه‌و وڵاتانه‌ى پارچه‌كانى كوردستان له خۆ ده‌گرن، تاوان له دژى كورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
پێشتر سه‌رۆك بنیامین نه‌تانیاهۆ یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ى كه پاڵپشتى له سه‌ربه‌خۆیى كورد كردووه. ئه‌و به‌رپرسه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دووپاتى كرده‌وه كه سه‌رۆكى ئیسرائیل هه‌مان بۆچوونى له‌سه‌ر كورد هه‌یه و گوتى، "نه‌تانیاهۆ ده‌ڵێ كورد پێویستى به ده‌وڵه‌تێكه".
به‌رپرسه‌كه‌ى ئیسرائیل له به‌شه‌كى تر‌ى قسه‌كانى گوتى، "ئێمه له ئیسرائیل نیگه‌رانین له‌به‌ر ئه‌و رووداوانه‌ى به‌سه‌ر كورد دێت". دۆرى كۆلد له‌باره‌ى پێوه‌ندى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه كوردستانیان داگیر كردووه، گوتى "هیچ پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ توركیا پێوه‌ندیمان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاپۆشى له بارودۆخى كوردان ناكه‌ین".