هاوكاریی مادی دەدرێتە هەزار خێزانی پەنابەری رۆژئاوای كوردستان

:: PM:02:58:22/11/2016 ‌

دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی كوێت، له شاری هەولێر هاوكاری مادیی بەسەر هەزار خێزانی پەنابەر لە رۆژئاوای كوردستان دابەش دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 22ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری 2016، دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ دەوڵەتی كوێت، لە هەڵمەتێكدا لە شاری هەولێر چەكی پارەی 50 دۆلاریان بەسەر هەزار خێزانی پەنابەری رۆژئاوای كوردستانی دانیشتووی ناوشاری هەولێر دابەش كرد، سوودمەندبووان دەتوانن لەڕێگەی ئەو چەكەوە بڕی 50 دۆلاری ئەمەریكی خۆراك و شتومەكی پێویست لە سیتی سەنتەری مۆڵەكانی هەولێردا بكڕن.

دەزگەی خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری كوێت بەپێی پڕۆژەیەكی هاوبەش، لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكاری پەنابەر و ئاوارە و خەڵكی هەژاری هەرێمی كوردستان دەكەن.


وشە - موحسین شابان