باوكێك له شارۆكه‌یه‌كى سه‌ر به شاری دهۆك، به ئوتومبێل له منداڵێكى خۆى ده‌دات و له‌هه‌مان شوێن گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
دكتۆر سوهان حاجى شیخ پزیشكى له شارۆكه‌ى به‌رده‌ره‌ش به "وشه"ى ڕاگه‌یاند ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ منداڵێكیان هێنایه نه‌خۆشخانه كه ئوتومبێل ملى لێناوه دواى پشكنین بۆمان ده‌ركه‌وت كه به‌ر له گه‌یشتنى بۆ نه‌خۆشخانه گیانى له ده‌ستداوه و دووچارى خوێن به‌ر بوونى ناوه‌كى بووه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت: ئه‌م منداڵه ناوى "یـ،ئـ" و ته‌مه‌نى دووساڵ بوه له ئه‌نجامى به‌ر یه‌كه‌وتن له‌نێوان ئوتومبێلى باوكى و خۆى به‌سه‌ختى بریندار ئه‌بێت و به‌ر له گه‌یشتنى به نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ست داوه.
ئه‌م پزیشكه ئاشكراى ده‌كات باوكى منداڵه‌كه ناوى ئه‌حمه‌د شاهر به‌شیره كوردێكى ئاواره‌ى شه‌به‌كه دانیشتووى شارۆكه‌ى به‌رده‌ڕه‌شه ڕووداوه‌كه‌ش له كۆڵان ڕویداوه بێ ئاگا بووه له‌وه‌ى كوڕیه‌تى.