بەوێنە..ببینە پۆلیس چی لە كچانی ئێران دەكات

:: PM:01:26:23/11/2016 ‌

هێزەكانی پۆلیس و بەسیجی ئێران رۆژانە لە شارە جیا جیاكانی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی جیا جیا، كچان و كوڕان دەگرن، لەم دواییەش چیڕۆكی چەند كچێك بڵاوبووەتەوە و میدیاكانی هەژاندووە، كە بەهۆی چوونەدەرەوەیان و پابەند نەبوون بە جلی ئیسلامییەوە جەڵد كراون.

پێگەی "ئازادی بۆ ستایلی جلەكانم" كە پەیجێكی فەیسبووكە و  بەردەوام چالاكییەكانی ئافرەتان لە ئێران و سزادانیان و زوڵم لێ كردنیان لەلایەن رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڵاو دەكاتەوە.

ئەو وێنانەی لەلایەن ئەو پەیجەوە بڵاوكراوەتەوە لەلایەن هێزەكانی بەسیجی ئێران باڵی مەدەنی پاسدارانی ئێرانەوە ژمارەیەك ئافرەت بەبێ لێكۆڵینەوە و دادگەیی كردنێكی یەكسان لەبەردەم خەڵك، لەلایەن هێزەكانی بەسیجەوە جەڵد كراون.

ئەنجامدانی ئەو سزایانە بەسەر ئەو ئافرەتانە سێ رۆژ بەر لە ئێستە ئەنجام دراون، یەكێك لەو ئافرەتانە كە لەلایەن هێزەكانی بەسیجی ئێرانەوە لە نیوەشەودا گیراوە، دەڵێ هێزەكانی بەسیج جەڵدیان كردووە و بە بۆكس و قاچ زۆریان لێداوە بۆ ماوەی چەند سەعاتێكیش لێیانداوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە تەنیا دادگەیی كردنێكی ڕووكەشانەی ئەم كچە كراوە و رێگە نەدراوە لەبەردەم دادوەر تەنانەت بەیەك وشەش بەرگری لەخۆی بكات.

سەرچاوە/ئەلعەرەبیە.






وشە - باز ئه‌حمه‌د