بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت هه‌ر به جوانی بمێنێته‌وه و له ترسی ونبوونی بیپارێزی، بۆ ئه‌م پێنج شوێنه له په‌نجه‌ی مه‌كه:
1- بۆ كه‌ناری ده‌ریا: دوو هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ كه‌ناری ده‌ریا له په‌نجه بكه‌ی، یه‌كێكیان ئاو و ئه‌وی تریان لم، له كاتی ونبوونی ئه‌ڵقه له‌ناویان دۆزینه‌وه‌ی قورسه و نادۆزرێته‌وه، هه‌روه‌ها هۆكارێكی كه بوونی كرێمی دژه خۆره كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی جوانیی ئه‌ڵقه‌كه.
2-هۆڵی وه‌رزشی: له‌كاتی هه‌ڵگرتنی قورسایی و وه‌رزشكردن ده‌بێته هۆی كه‌وتن و هێزێكی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ری و ده‌بێته هۆی شكانی ئه‌ڵقه‌كه، ئه‌مه‌یش برینداربوون و خوێن لێهاتنی په‌نجه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
3-له حه‌مام: له‌كاتی خۆشووشتن ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی سابوون و شامپۆ له ژێر ئه‌ڵقه‌كه كه ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریا و تووشبوونی كه‌سه‌كه به نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها تێكچوونی ئه‌ڵقه‌كه و ناتوانرێت ژێری ئه‌ڵقه‌كه پاك بكرێته‌وه.
4-حه‌وزی مه‌له‌وانی: له په‌نجه‌كردنی ئه‌ڵقه له‌كاتی مه‌له‌وانیدا ده‌بێته هۆی كارلێككردنی نێوان بوونی ماده‌ی كلۆر له ئاوه‌كه و ئه‌ڵقه‌كه كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی بۆ سه‌ر ئه‌ڵقه‌كه دروست ده‌كات.
5-له‌كاتی كاری خاوێنكردنه‌وه وه‌ك شووشتنی ئۆتومبێل، پاككرنه‌وه‌ی فڕن، سپیكردنه‌وه‌ی حه‌مام و ده‌ستشۆر هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی تێكچوونی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری، بۆیه پێویسته له‌م كاتانه‌دا له په‌نجه نه‌كرێ.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د