حكوومه‌تی به‌لجیكا تیمێكی پزیشكی ده‌نێرێته كوردستان تا ئه‌وان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه بده‌ن كه پێویستییان به چاره‌سه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خۆیان له به‌لجیكا چاره‌یان ده‌كه‌ن.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا رای دەگەیەنێت كه دوا بە دوای هەوڵەکانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیتیی ئەوروپا بە مەبەستی پتەوکردنی پێوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا و بێنالوکس و دوای سەردانی فەرمی "خێرت بۆرژوا" سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا بۆ هەرێمی کوردستان و دواتر سەردانی شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. علی سندی وەزیری پلاندانان بۆ هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا پێوەندییەکانی هەردوولا گەیشتنە ئاستێکی پتەوتر و هەر لەو چوارچیوەیه‌ش چەند رێککەوتنی گرنگ ئەنجام دران.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا كه له پێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاژگه‌یی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م "خێرت بۆرژوا" سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رزی به‌لجیكا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە چارەسەرکردنی گرووپێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی کوردستان لە بەلجیکا و لەو کۆبوونەوە مێکانیزم و چۆنییەتی هێنان و چارەسەرکردنی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە خرانە بەر باس و بڕیارە بۆ دیاریکردن و دەستنیشاننکردنی ئەو پێشمەرگە بریندارانە شاندێکی پزشکی لە ئایەندێکی نزیکدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لە هەوڵەکانی بەردەوامە لە گەڵ لایەنە ئەورووپیەکان بۆ هێنان و چارەسەرکردنی پێشمەرگە قارەمانەکان لە ئەورووپا.