هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باشووری كه‌ركووك بڵاو ده‌بێته‌وه، هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو هێزه ته‌ناهییه‌كان ئاشكرای ده‌كات ئه‌وان بڕیاری كشانه‌وه‌یان داوه و تائێسته هۆكاره‌كه‌یشى ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له كه‌ركووك، ته‌واوی هێزه‌كانی عێراقی و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده باشییه‌وه، هاوكات ترس و دڵه‌ڕاوكێ لاى هاووڵاتییانى شاره‌كه دروست بووه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتى ئادار/ مارس، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له هێزی ئاڵتوونی عێراقی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو زانیاریمان بۆ هاتووه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كارى بۆ كشانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن و بڕیارى كشانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتى، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جگه له سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان (K1) و فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركووك له هیچ شوێنێكی تری شاره‌كه‌دا بونیان نییه.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتى كرده‌وه كه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی سه‌رووی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌هۆى ئه‌و بریاره‌یانه‌وه له‌مڕۆوه هێزه‌كانی عێراقی خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆرترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا بووه كه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى لێ جێگیر كرابوو.
كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو داگیر كراوه ئه‌وه‌یش به‌هۆی ڕێككه‌وتنی چه‌ند كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كه به‌ناپاكه‌كان ناسراون له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌و خیانه‌ته نه‌ك بووه له ده‌ستدانی كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان به‌ڵكو سه‌تان زیانی مرۆیی و ئابووری به ه‌ه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌و سنووره گه‌یاند.