ژن و مێردێكی ئه‌ڵمانی دوای ئه‌وه‌ی فاسۆلیایان خوارد و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له پێنج مانگ له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشك مانه‌وه، له كۆتادا تووشی شه‌له‌ل بوون و بارودۆخیان تێك چوو.
له ئه‌ڵمانیا، ژن و مێردێك ماوه‌یه‌ك زۆر فاسۆلیای كوڵاوی له قوتوو هه‌ڵگیراویان خوارد، به‌و هۆیه‌شه‌وه بارودۆخی ته‌ندروستییان ڕووی له خراپی كرد، تا وای لێ هات له نه‌خۆشخانه خه‌وێنران.
كاتێك له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشككیشدا بوون، هیچ حاڵیان باش نه‌بووه و ژنه‌كه كه ته‌مه‌نی 47 ساڵ بوو، توانای بینینی له ده‌ست دا و چیتر نه‌یده‌توانی چاوی به ئاسانی بكاته‌وه، تا له كه‌مه‌ریه‌وه تووشی شه‌له‌ل بوو.
پیاوه‌كه‌ش كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 51 ساڵان بوو، تووشی هه‌مان حاڵه‌تی ژنه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا ئه‌و توانای جووڵه‌كردنی باشتر بوو، چونكه بڕێكی كه‌متری له ژنه‌كه‌ی فاسۆلیای كوڵاو خواردبوو.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌ناو میدیاكاندا بووه‌ته جێگی باس، خه‌ڵكی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ترسیان له خواردنی فاسۆلیای له قوتوو هه‌ڵگیراو به تایبه‌تی و خواردنه كه‌پسه‌كان به گشتی لا دروست بووه.