به‌رپرسانی كۆشكی سپی ڕایان گه‌یاند، هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ریكس تیلرسن له پۆسته‌كه‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ناكۆكی له نێوان ترمپ و تیلرسن له‌سه‌ر ڕاوبۆچوونی له‌باره‌ی كۆریای باكور، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ستبه‌كاربووی نوێی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆپیۆ به ته‌واوی بۆچوونی وه‌ك تره‌مپ وایه له پێوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی نێوان واشنتن و كۆریای باكور.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی سی ئێن ئێن كه دوێنێ سێشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ركردنی تیلرسن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكۆكی له نێوان بۆچوونی تره‌مپ و تیلرسن له‌باره‌ی كۆریای باكور.
كۆشكی سپی، دوای ڕۆژێك له قبووڵكردنی داواكه‌ی سه‌رۆك كیم، جۆن كێللی یه‌كێك له گه‌وره به‌رپرسانی كۆشكی سپی، پێوه‌ندی به تیلرسن كردووه و پێی گوتووه ماوه‌ی كاركردنت له پۆسته‌كه‌ت خه‌ریكه كۆتای پێ دێت.
چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر له‌وه‌ی تره‌مپ داواكه‌ی سه‌رۆك كیم قبووڵ بكات بۆ قسه‌كردن، تیلرسن له لێدوانێكدا گوتوویه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی گفتوگۆكردن نییه له‌گه‌ڵ كۆریای باكور، ئه‌مه‌یش وای له تره‌مپ كرد له پۆسته‌كه‌ی دووری بخاته‌وه و مایك پۆمپیۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری له شوێنی دابنێت، به‌هۆی لێكچوونی زۆری بۆچوونی نێوان پۆمپیۆ و تره‌مپ له پێوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانیان.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د