دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك وێنه‌ی خۆی و سه‌گه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه، ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد، چونكه به ته‌واوی له كاتی بینینیدا هه‌ست ده‌كه‌یت ڕووخساری مرۆڤی هه‌ڵگرتووه.
یوگی سه‌گێكی بچووكی ماڵییه، ڕۆژێك میشێلی خاوه‌نی وێنه‌یه‌كی سێڵفی خۆی و سه‌گه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه، له‌سه‌ری نووسیبوو واز له چاوی بێنه كه له مرۆڤ ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و پێكه‌نینه‌ی چی؟.
ئه‌م وێنه‌یه له‌ناو ته‌واوی ماڵپه‌ڕه جیهانی و میدیاكانی دنیادا بڵاو بووه‌وه، له چه‌ندان كۆمێنتدا داوای له خاوه‌نه‌كه‌ی كرد وێنه‌ی تریان بۆ بڵاو بكاته‌وه، چونكه سه‌گه‌كه به ته‌واوی ڕووخساری له هی مرۆڤ ده‌چێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته یه‌كێك له سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ئه‌مساڵ.
ئه‌م سه‌گه به جه‌سته و تووك وه‌ك هه‌ر سه‌گێكی تر ده‌رده‌كه‌وێت و هیچی له‌وان جیاواز نییه، به‌ڵام دیمه‌نی چاوی و پێكه‌نینه‌كه‌ی له وێنه‌كاندا، ته‌واو ده‌تخاته گومانه‌وه كه وا ده‌زانیت هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌مه مرۆڤه یان به به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ر وا شێوه‌ی گۆڕاوه.
خه‌ڵكێكی زۆریش له كۆمێنته‌كاندا بۆیان نووسیوه كه له نیكۆلاس كه‌یچ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی ده‌چێت.