لیمۆ به یه‌كێك له میوه سوودبه‌خشه‌كان داده‌نریت، چونكه ڕۆڵێكی گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش تامێكی مزر و خۆشی هه‌یه، كه به‌هۆیه‌وه ژه‌هری جه‌سته له‌ناو ده‌بات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی لیمۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ڕۆژانه خواردنی لیمۆیه‌ك له به‌یانیاندا جه‌سته ده‌پارێزێت له تووشبوون به نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها كرداری هه‌رسكردن ئاسان و چالاك ده‌كات و ڕێگه نادات ژه‌هره‌كان له جه‌سته‌دا كۆبنه‌وه و له‌ناویان ده‌بات.
بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی یه‌ك لیمۆ به شێوه‌یه‌كی رۆژانه، چونكه ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م – پێست جوان و ڕه‌ونه‌قدار ده‌كات: ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین C تێدایه كه ڕێژه‌ی كۆلاجین له پێستدا زیاد ده‌كات كه ئه‌و ماده‌یه بریقه به پێست ده‌به‌خشێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێست به سافی و جوانی ده‌هێلێته‌وه، چونكه پێكهاته‌كانی ناو لیمۆ هاوكاری پێست ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵمژینی كانزاكان به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر كه ئه‌مه‌یش پێست به جوانی ده‌هێڵێته‌وه.
دووه‌م – قژ به‌هێز ده‌كات و له رووتانه‌وه ده‌یپارێزێت: توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه به‌كارهێنانی لیمۆ بۆ قژ زۆر به‌سووده، چونكه قژ به‌هێز ده‌كات و له رووتانه‌وه ده‌یپارێزێت، ئه‌مه‌یش ته‌نیا به به‌كارهێنانی پارچه‌یه‌ك له لیمۆ و دانی له‌و به‌شانه‌ی كه قژ تێیدا رووتاوه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك و خۆت دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینیت.