ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ئادار، بەهۆی ڕووخانی پردێكەوە لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریكا هه‌شت كەس گیانیان لەدەستدا و 15 كەسی دیكەیش به سه‌ختى بریندار ده‌بن.
به‌پێى زانیارییه‌كان كێشی پردەكە 862 تەنە و درێژییەكەی 53 مەترە، بووەتە هۆی تێكشكاندنی هەشت ئۆتۆمۆبیل، له ئه‌نجامدا هه‌شت كەس گیانیان لەدەستدا و 15 كەسی دیكەیش به سه‌ختى بریندار ده‌بن، و پێنج كه‌س له ژێرى پرده‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه و تیمه‌كانى فریاگوزارى خێرا، خه‌ریكى ڕزگار كردنیانن.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراى كردووه له دواى ڕووداوه‌كه ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانى فریاگوزارى خێرا گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و دواتریش تیمەكانی شارەوانی ڕێگاكەیەكان كردووەتەوە و پردەكە لەسەر شەقامەكە لادراوە.
ساڵانه به‌هۆى زریان و زه‌مین له‌رزه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ڕووداوى ڕووخانى پرد ڕووده‌دات و قوربانى زۆرى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.