رووحانی یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆز دەچێتە كرماشان

:: PM:04:16:18/03/2018 ‌

بڕیارە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران سەردانی پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان بكات.

محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی ئێران ئاشكرای كرد، یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لەگەڵ حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كرماشان دەبن. ئەو باسی وردەكارییەكانی ئەم سەردانەی سەرۆك كۆمار بۆ كرماشان نەكردووە و لەوانەیە لەم سەردانەدا هەندێك پڕۆژە بەسەر بكاتەوە كە دوای بوومەلەرزەكەی كرماشان بەڵێنی دابوو جێبەجێیان بكات.

ساڵی رابردوو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٧.٣بەپێوانەیریختەركرماشانیلەرزاندكەبەهۆیەوەهەزارانخانوووێرانبوونوسەدانكەسیشگیانیانلەدەستدا.

نزیكەی پێنج مانگ دوای ئەو رووداوە، هێشتا بە هەزاران كەس لە خەڵكی لێقەوماوی شار و شارۆكە جیاوازەكانی پارێزگای كرماشان هێشتا لە ژێر خێوەتدا دەژین.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "جماران" شەریعەتمەداری لە ئاستی هەموو ئێران باسی لە هەندێك پڕۆژەی پێوەندیدار بە بازرگانی و پیشەسازی كرد و گوتی هەوڵ دەدەن تا كۆتای ساڵی نوێی هەتاوی ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بكەن كە ژمارەیان دەگاتە پێنج هەزار و ٥٠٠یەكەیپیشەسازی.




وشە - سلێمان تاشان