رۆژنامه‌ى سه‌نده‌ى تایمزى به‌ریتانى، دواى هه‌شت مانگ له ڕزگاركردنى مووسڵ له ده‌ستى داعش، فێلێكى ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیه له شاره‌كه ئاشكرا ده‌كات.
پێگه‌ی " شه‌فه‌ق نیوز" به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، دواى هه‌شت مانگ له ڕزگاركردنى هێشتا مووسڵ وێرانه‌یه و شه‌قامه‌كانى پڕیه‌تى له ئۆتۆمبیلى سووتاو وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ر ئێسته جه‌نگ كۆتایى هاتبێت.
راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ى سه‌نده‌ى تایمز به‌م ناونیشانه بڵاوكراوه‌ته‌وه" رێكخراوى داعش له مووسڵ ڕۆیشت، به‌ڵام هێشتا بۆمبه‌كانى خه‌ڵك ده‌كوژێ" هه‌ر له ژێر رۆشنایى ئه‌م ناونیشانه رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌ر له‌وه‌ى داعش شاره‌كه جێ بهێلێت به هه‌زاران بۆمبى له شاره‌كه چاندووه كه ناوه ناوه به خه‌ڵك ده‌ته‌قێته‌وه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه ئه‌م بۆمبانه بۆ كوشتن و شێواندنى ئه‌و كه‌سانه دانراوه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه، جیا له فێڵى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له چاندنى بۆمبه‌كان، رۆژنامه‌ى سه‌نداى تایمز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌یان شانه‌ى نووستوى داعش هێشتا له شاره‌كه هه‌ن و مه‌ترسى بۆ سه‌ر خه‌ڵكى شاره‌كه دروست ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ئه‌و فێڵ و پیلانه‌ی داعش له مووسڵ، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش له 11ی ئه‌م مانگه هۆشداریان به هێزه‌كانی عێراق دا، كه تیرۆریستانی داعش هێشتا ماون و به گرووپی بچووك بچووك له ناوچه جیا جیاكان بڵاوبوونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی عێراق ده‌كه‌ن.
له‌مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2014 رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى خۆى به‌سه‌ر موسڵ سه‌پاند، هه‌رچه‌نده هێزه‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه زۆر نه‌بوو، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌مى هێزه عێراقییه‌كان، هۆكاربوو له‌كه‌وتنى شاره‌كه. له ساڵى 2017 له‌مانگى ته‌مموز رزگاركردنى موسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانى عێراق راگه‌یه‌نرا.